نەجیبە نەجیب: وەزارەتی بەرگری بودجەی پێشمەرگە نادات

image

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوە دەکات، بۆ مافەکانی هێزی پێشمەرگە، دەبێت پەنا بۆ دادگای فیدڕاڵی ببرێت، چونکە بەغدا پارە بە هەرێی کوردستان نادات.
بەپێی یاسای بودجەی ساڵی2017 ی عێراق، دەبێت لە دەرەوەی ڕێككەوتنی نەوتیی نێوان هەولێر ‌و بەغدا، مانگانە 38 ملیار دینار لە بەغداوە بۆ پێشمەرگە بنێردرێت، بەڵام بەغدا تائێستا بەو بڕیارەوە پابەند نەبووە. لەمبارەیەوە نەجیبە نەجیب، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “تائێستا بەغدا نەفەقاتی سیادییان بە هەرێمی کوردستان نەداوە، دەبێت ئەو نەفەقاتە بدەن، دواتر ئێمە ویستمان سکاڵا لە دادگای فیدراڵ تۆمار بکەین، بەڵام گوتیان با وەزارەتی دارایی بیکات، وەزارەتیش هەوڵی دا لە ڕێگای دیپلۆماسی بە ڕێککەوتن لەگەڵ عێراق بیکات، بەڵام کێشەی دارایی نێوان ئێمە و عێراق زۆر بووە، لە ئاستێکی بەرزدایە، پێویستی بە دانوستاندن هەیە، بەغدا مەرجی هەیە، هەرێمی کوردستانیش مەرجی هەیە”.
گوتیشی: "دەبێت پەنا ببرێتە بەردەم دادگای فیدراڵ، چونکە وەزارەتی بەرگریی عێراق 17٪ی بودجەی پێشمەرگە دەبڕێت و بە پێشمەرگەی نادات".