عێراق ناتوانێ بەبێ هەرێمی کوردستان پڕۆژە یاسای نەوت و گاز تێپەڕێنێت

image

سەرۆکی وەزیرانی عێراق، پێداچوونەوە بە پرۆژە یاسایی نەوت و گاز دەکات و ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش، ئاماژە بەوە دەکات بەبێ رێککەوتن لەگەڵ هەرێمی کوردستان ئاستەمە بەغدا ئەو پرۆژە پەسەند بکات.

موحسین سەعدوون، سەرۆکی لێژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە (باسنیوز)ی تائێستا پرۆژەی نەوت و گاز نەهاتوەتە ئەنجومەنی نوێنەران، بەڵام بەپێی دەستوور مافی هەرێم و ئەو پارێزگایانەش هەیە کە نەبەستراون بە هەرێمی کوردستانەوە بۆ ئەوەی بۆچوونیان لەسەر پرۆژەکە هەبێت، گوتی: "ناکرێت بەغدا بڕیار بدات لەسەر پرۆژەکەی نەوت و گاز و ببێتە یاسایەکی مەرکەزی، بۆیە مافی هەرێمی کوردستانە کە قسەی لەسەر پرۆژەکە هەبێت کە بڕیارە بخرێتە دەنگدانی پەرلەمانەوە".

گوتیشی: "ئاگاداری بەغدا و هەموو لایەک دەکەینەوە کە بەبێ رێککەوتن لەگەڵ هەرێمی کوردستان هیچ بڕیارێک لەبارەی پرۆژەی نەوت و گاز نادرێت چونکە مافی خۆمانە قسەی خۆمان لەو بارەوە هەیە"