چه‌ند تیمێکی هێرشبه‌ری تایبه‌تی سه‌ربازی بۆ کۆنترۆڵ کردنه‌وه‌ی موسڵ دێنه‌ عێراق

image

هێزێکی هاوبەشی سێ وڵاتی ئەوروپا دەگاتە سنووری شاری مووسڵ بۆ بەشداریکردن لە ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنەوەی مووسڵ.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئەنادۆڵ کە زانیارییەکانی لە ئەفسەرێکی سوپای عێراقییەوە وەری گرتووە، هێزەکە لە 30 هەمەر و هامڤی، 20 ئۆتۆمبێلی هەڵگرتنەوەی مین، 10 تانکی جۆری ئەبرامز و سێ ئۆتۆمبلی هەڵگری رادار پێکهاتووە.
هێزەکە لە سوپای وڵاتانی ئەمریکا پێکهاتووە، جگە لە بەشداریکردنی 50 نیشانەشکێن قەناسبەدەستی بەریتانی و فەرەنسی و لە ناوچەی شەلالاتی مووسڵ جێگیر دەکرێن.
خەلیل عەباس ساعدی گوتیشی: "بە ئامانجی پێکانی چەکدارانی داعش، ٥٠ قەناسبەدەستی بەریتانی و فەڕەنسی بە یاوەری ھێزەکەی ئەمریکا گەیشتنە ناوچەی شەلالات".
ئەو هێزە هاوبەشە ئەوروپای-ئەمریکییە هاوکاریی هێزە عێراقییەکان لە رزگارکردنەوەی شاری مووسڵ دەکەن، کە زیاتر لە دوو ساڵە لەلایەن رێکخراوی توندڕەوی داعشەوە داگیر کراوە.