سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا گه‌یشته‌ به‌غدا

image

که‌مێک پێش ئێستا سەرۆک وەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم بە فڕۆکەی تایبەتی "TC ANA" عێراق .
یڵدرم بە یاوەری وەزیری بەرگری، فکری ئشک، وەزیری پەروردە، عیسمەت یڵماز، وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکان، بەرات ئاڵبایراک، وەزیری ئابوورى، نیهات زەیبەکچی، وەزیری بازرگانى و گومرگ، بولەنت توفەکچی گه‌یشته‌ به‌غدای پایته‌ختی عێراق.
یڵدرم و شاندی یاوەری لە بەغدای پایتەختی عێراق لەگەڵ سەرکۆماری عێراق، فوئاد مەعسوم و سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، سەلیم جبوری کۆدەبێتەوە. هەروەها راگەیەندراوە کە یڵدرم لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ژمارەیک حزب، ژمارەیەک سیاسەتمەداری عێراقی و نوێنەرانی تورکمانەکانی عێراق کۆببێتەوە.
دوای کۆبوونەوەی یڵدرم لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە بەغدا، سەردانی هەولێر دەکات و لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سه‌رۆک بارزانی و سەرۆکوەزیران نێچیرڤان بارزانی کۆدەبێتەوە.