پشكی نه‌دراوی پێشمەرگە لە نۆ ساڵی رابردووی بوودجەی عێراق 16 ترلیۆن دینارە

image

ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەران رایگەیاند، هیچ ئیرادەیەكی سیاسیی نیە، كە حكوومەتی عێراق مووچە و بوودجەی پێشمەرگە ڕەوانە بكات، ئەگەرنا لە ساڵی 2007، ئەو كات كە نەوتیش نەبوو ئامادە نەبوو بوودجەی پێشمەرگە ڕەوانە بكات، ئەوە تەنیا بەهانەیە و هەر جارە و كێشەیەك دەنێنەوە بەس بۆ ئەوەی بوودجە و مووچەی هێزی پێشمەرگە ڕەوانە نەكەن، لە ساڵی 2007 تا ئێستا زیاتر لە 16 تڕلیۆن دینار بوودجەی هێزی پێشمەرگە لەلایەن حكوومەتی عێراقە و نادات. روونیشیكردەوە، دەست كراوە بە دابەشكردنی پارەی گەنمی 2016ی جووتیاران و بەشی هەرێمی كوردستانیشی لێ دەدرێت، ئەوانەی پارەی گەنمی 2016ـەییان وەرنەگرتووە 75% پارەكەیان بۆ خەرج دەكرێت.
نەجیبە نەجیب، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران لەسەر لیستی پارتی گوتی: پارەی هەموو جووتیارانی عێراق، بۆ ساڵی 2016، دوو تڕلیۆن و 20 ملیار دینار تەرخانكراوە، لەو بڕەیە 500 ملیار دراونەتە باشوور، كەواتە ئێستا تڕلیۆنێك و 500 ملیار دینار ماونەتەوە، پێش سەری ساڵ یەك تڕلیۆن خراوەتە سەر بانك، لەو بڕەیە 900 ملیار بۆ گەنم و 100 ملیارەكەی دیكەیش بۆ جۆ تەرخانكراوە، بەڵام سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران مەرجێكی داناوە دەبێت تەحقیق بكرێت، نازانم ئەو تەحقیقە بۆ چیە، ئەمە لە كاتێكدایە پارەی 2014 و 2015 دابەشكراوە، بەڵام ئەوە یەكێكە لەو فێلە سیاسیانەی كە لە كورد و سوونە دەكرێت، ئەوەیش جێگەی پرسیار و گلەیی ئێمەیە.
گوتیشی: پاش ئەوەی پارەی گەنمی جووتیاران خرایە سەر حیسابی وەزارەتی بازرگانی، دەست كراوە بە خەرجكردنی پارەكە، چەكی پارەی گەنمی 2016 بە چەند سایلۆیەك دراوە و لە ناوچە سوننە نشینەكان، بە تایبەت لە سەڵاحەدین و ئەنبار، چەكی پارەی گەنمی 2016 خەرج كراوە و دراوەتە سایلۆكان، تەنیا هەرێمی كوردستان ماوە، بەردەوام بەدەواداچوون دەكەم، وردبینیی خەرجیی پارەی گەنمی 2016ی سایلۆكانی كوردستان لەم هەفتەیە تەواو دەكرێت، بۆ ئەوەی چەكەكان بنێرن و چاوەڕوانیی جووتیاران كۆتایی بێت، بەشی هەرێمی كوردستان لە پارەی گەنمی 2016 زیاتر لە 460 ملیار دینارە، بەڵام 75% پارەكە خەرج دەكرێت.
روونیشیكردەوە، هیچ ئیرادەیەكی سیاسیی نیە، كە حكوومەتی عێراق مووچە و بوودجەی پێشمەرگە ڕەوانە بكات، ئەگەرنا لە ساڵی 2007، ئەو كات كە نەوتیش نەبوو ئامادە نەبوو بوودجەی پێشمەرگە ڕەوانە بكات، ئەوە تەنیا بەهانەیە و هەر جارە و كێشەیەك دەنێنەوە بەس بۆ ئەوەی بوودجە و مووچەی هێزی پێشمەرگە ڕەوانە نەكەن، لە ساڵی 2007 تا ئێستا زیاتر لە 16 تڕلیۆن دینار بوودجەی هێزی پێشمەرگە لەلایەن حكوومەتی عێراقە و نادات.
نەجیبە، زیاتر دەڵێ: لە نۆ ساڵی رابردووی بوودجەی عێراق پشكی پێشمەرگە دانراوە، بەڵام لەلایەن حكوومەتی ناوەندی خەرجنەكراوە، لە بوودجەی 2017ی عێراقیش هاتووە، دابینكردنی بەشێك لە پشكی هێزی وشكانی فیدراڵی سوپای عێراق بۆ هێزەكانی پێشمەرگە بەپێی رێژەی دانیشتووان، هیچ ساڵێك بوودجەی پێشمەرگە ئەگەر چی لە یاسای بوودجەدا ئاماژەی پێكراوە، بەڵام خەرجنەكراوە و بەغدا پابەندنەبووە بە پێدانی بەشە بوودجەی پێشمەرگە، پێویستە پەنا ببرێتە بەردەم دادگای فیدراڵ، چونكە وەزارەتی بەرگریی عێراق 17٪ی بوودجەی پێشمەرگە دەبڕێت و بە پێشمەرگەی نادات".