سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە شاندێكی باڵای حزبی (للعراق متحدون) کرد

image

لە کۆبوونەوەی نێوان سەرۆكی هەرێمی كوردستان و شاندێكی باڵای حزبی (للعراق متحدون)ـدا، ئاییندەی سیاسیی عێراق و هەڵبژاردنەكان و مەترسیی نەمانی تەوافوق و شەراكەت و، هەروەها ئەو تەحەدیاتەی كە لە قۆناغی داهاتوودا ڕووبەڕووی عێراق و ناوچەكە دەبنەوە، خرانە بەر باسەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 5ـی 6ـی 2017، لە سەلاحەدین، (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە شاندێكی باڵای حزبی (للعراق متحدون) كرد كە پێكهاتبوو لە (ئوسامە نوجەیفی) ئەمینداری حزب و جێگری سەرۆككۆماری عێراق و ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسیی حزبی (للعراق متحدون).
لە دیدارەكەدا كە بە ئامادەبوونی (فازڵ میرانی) سكرتێر و (د. ڕۆژ نووری شاوێس) و (ئازاد بەرواری) ئەندامانی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان بەڕێوە چوو، بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و شەڕی دژی تیرۆریستان لە مووسڵ و قۆناغی دوای داعش ئاڵوگۆڕ كرا.
هەر لەم كۆبوونەوەیەدا ڕۆشنایی خرایە سەر ئاییندەی سیاسیی عێراق و هەڵبژاردنەكان و مەترسیی نەمانی تەوافوق و شەراكەت و، هەروەها ئەو تەحەدیاتەی كە لە قۆناغی داهاتوودا ڕووبەڕووی عێراق و ناوچەكە دەبنەوە.
لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا هەردوولا هاوڕابوون لەسەر هەماهەنگی و پەیوەندی و ڕاوێژی بەردەوام لەمەڕ پێشهاتە سیاسییەكان
هه‌والی تر