سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە جێگری وەزیری دەرەوەی هیندستان دەكات
ڕۆژی سێشەممە 7ـی 6ـی 2017 لە سەلاحەدین بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە ئەممار شینا جێگری وەزیری دەرەوەی هێندستان بۆ كاروباری ئابووری و شاندێكی یاوەری كرد كە پێكهاتبوو پڕادیپ سینگ ڕاجپور باڵیۆزی هیندستان لە عێراق و دیپاك مەگلانی كونسوڵی هێندستان لە هەولێر.
لە دیدارەكەدا جێگری وەزیری دەرەوەی هێندستان بۆ كاروباری ئابووری خۆشحاڵیی خۆی بۆ دیدار لەگەڵ سەرۆك بارزانی و سەردانی بۆ كوردستان نیشان دا و ویستی وڵاتەكەیشی بۆ گەشەپێدانی پەیوەندیی لەگەڵ هەرێمی كوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەكاندا بە سەرۆك بارزانی ڕاگەیاند.
لە بەرانبەردا سەرۆك بارزانی بەخێرهاتنی شاندی میوانی كرد و ڕێز و ستاییشی خۆیشی بۆ گەل و شارستانیەتی هیندستان نیشان دا و ڕۆشناییشی خستەسەر خەباتی گەل و گەورە پیاوانی هیندستان بۆ گەییشتن بە ئازادی. ئامادەیی هەرێمی كوردستانیشی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەكان لە بوارە جۆراوجۆرەكان لەگەڵ وڵاتی هیندستان ڕاگەیاند.
هەر لەم دیدارەدا بە دوورودرێژی باس لە هەڕەشەكانی هزری تیرۆر و توندڕۆیی لە سەر ئاستی جیهانی و ناوچەیی كرا و بیروڕایش لەبارەی چۆنیەتی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر ئاڵوگۆڕ كرا. لە تەوەرێكی دیكەی ئەم كۆبوونەوەیەدا بارودۆخی موسڵ و شەڕی تیرۆر لە عێراق تاوتوێ كرا و سەرۆك بارزانی جەختی لەوە كردەوە كە بۆ نەهێشتنی یەكجارەكیی داعش پێویستە كە ئەو هۆكارانە نەهێڵدرێن كە بووەتە هۆی سەرهەڵدان و گەشەی تیرۆر لە عێراق، ئەوەیشی خستەڕوو كە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر پێویستی بە هەوڵێكی هەمەلایەنەی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە و دەبێ شەڕی ئایدیۆلۆژیای تیرۆریش بكرێت و تەنیا ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی و ئەمنی بۆ لەناوبردنی تیرۆر كافی نییە.
ووتار و شرۆڤه
ههوالی تر
- فرۆنت پهیج مهگهزین: نێچیرڤان بارزانی بەردەوام دەبێت لە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان
- نەجات حەسەن: هەموومان یەك بەرەین.. دهروازهی ڕاپەڕین چاوەڕوانی 25/9 دەكەن
- سەرۆک بارزانی:" گەلی كوردستان ئاشتی و برایەتیی دەوێت بەڵام زمانی هەڕەشە و ئینكار لە كەس قبوڵ ناكات."
- ھۆشیار سیوەیلی: ھیچ وڵاتێک بە ئەندامانی ھەمیشەییی ئەنجوومەنی ئاسایشیشەوە دژی ریفراندۆم نین
- فۆرینه پۆڵسی: نێچیرڤان بارزانی نەیاری پێشووی كوردستانی گۆڕی به هاوبهشی بازرگانی
- سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە جێگری وەزیری دەرەوەی هیندستان دەكات
- سەرۆک بارزانی ھێرشە تیرۆریستیەكانی داعش بۆسەر تاران سەركۆنە دەكات
- كريم سنجارى، وهزيرى ناوخۆ و وهزيرى پێشمهرگه به وهكالهت لهگهڵ ستيڤن ڤاندهپوت، وهزيرى بهرگرى بهلجيكا كۆبووه
- سەرۆک بارزانی: بە هیچ شێوەیەك قابلی قبووڵ نییە هێزێك سنووری كوردستان ببەزێنێ و بیەوێت ئیرادەی خۆی فەرز بكات
- ڤیان دەخیل: بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ مانەوەى چەکدارانى حەشدى شەعبى نین لەو ناوچانەى سنوورى شنگال، بەڵکو ناوچەى کوردستانین و دەبێت لەژێر چاودێرى هێزى پێشمەرگە بێت.