داعش هەڕەشە لە وڵاتانی ئەوروپا دەکات

image

رێکخراوی توندڕەوی داعش هەڕەشە لە وڵاتانی ئەوروپی دەکات و چەند شوێنێک لەو واتانە دەکاتە ئامانج. 

داعش لە پەیامێکدا، کە ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاوی کردووەتەوە، هەڕەشەی ئەنجامدانی کاری تیرۆریستی لە ئاهەنگەکان، گردبوونەوەی هاووڵاتییان، ابزاڕەکان، شانۆکان، سینەما و سەنتەرە بازرگانییەکان لەشەوی سەری ساڵدا کردووە. 

ئەو رێکخراوە توندڕەوە هەروەها هەڕەشەی ئەوەی کردووە، کە یارییە ئاگرینەکان لە شەوی سەری ساڵدا دەگۆڕێت بۆ ”پشتێنی بۆمبڕێژکراو“ و شادی و سەمای هاووڵاتییان دەکاتە گریان. 

پێشتر داعش چەندین تاوانی تیرۆریستیی لە ئەوروپا خستووەتە ئەستۆی ئەندام و چەکدارانی، کە دوایینیان کوشتنی زیاتر لە 12 هاووڵاتیی بوو لە ئەڵمانیا، بەهۆی هێرشی کەسێکی توندڕەو بە بارهەڵگرێکەوە.