لە تورکیا هێرش کرایە سەر مزگەوتێک

image

لە گەڕەكی ساریر لە ئیستەنبوڵ، هێرشی چەكداری كرایە سەر مزگەوتی حەسەن پاشا و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان بریندار هەن.

هێرشەكە لەكاتێكدایە شەوی رابردوو كاتژمێر 01:15 خولەك، هەر لە ئیستەنبوڵ چەكدارێك هێرشی كردە سەر یانەیەكی شەوانە و دەستڕێژی گوللەی لە خەڵك كرد، بەهۆیەوە 39 كه‌س كوژران و 69 كەسی دیكەش برینداربوون، لەنێو قوربانییەكانیش كوژراوێك و سێ بریندار خەڵكی باشووری كوردستان بوون.