بەهۆی رووداوێکی تەقەکردن فڕۆکەخانەیەکی فلۆریدا چۆڵکرا

لە فڕۆکەخانەی لۆدردلی نێودەوڵەتی لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا، دەستڕێژی گوللە کرا و كوژراو و برینداری لێكەوتەوە.

میدیاکانی ئەمریکا دەڵێن بەهۆی دەستڕێژی گوللەوە پێنج كەس کوژراون و هەشت کەسیش برینداربوونە.

فڕۆکەخانەکە بەهۆی تەقەکردنەوە چۆڵکراوە، پۆلیسی ئەمریکاش دەڵێت تەقەکارەکە دەستگیرکراوە