چوار به‌ندکراوی گوانتانامۆ ره‌وانه‌ی وڵاته‌کانیان کرانه‌وه‌

image

چوار بەندکراوی تری زیندانی گوانتانامۆ رەوانەی سعوودیە کران و بەمەش ژمارەی زیندانییەکانی ناو گوانتانامۆ بووە ٥٥ کەس.
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە چوار بەندکراوی ناو گوانتانامۆ کە هاووڵاتی سعوودین رەوانەی وڵاتەکەیان کراونەتەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا وەک ئیدارەی ئەمریکا سوپاسی سعوودیەیان کردووە بۆ وەرگرتنەوەی ئەو بەندکراوانەو مامەڵەکردنیان بەشێوەیەکی مرۆییانە.
رەوانە کردنەوەی ئەو زیندانیانە لەکاتێکدایە کە ئۆباما بەڵێنی داخستنی گوانتانامۆی دابوو لەماوەی ساڵێکدا، بەڵام تائێستاش نەیتوانیوە ئەو بەڵێنەی بە تەواوی جێبەجێ بکات.
لەئێستادا بەندیخانەکە ٥٥ زیندانی لەخۆ گرتووەو سەرۆکی تازە هەڵبژێردراوی ئەمریکا دۆناڵد ترمپیش لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەرەوە دژایەی خۆی بۆ داخستنی گوانتانامۆ دەربڕیبوو و رایگەیاندبوو "ئەو بەندکراوانەی ناو گوانتانامۆ زۆر مەترسیدارن، بۆیە نابێت ئازاد بکرێن".