چرکەساتی دەستگیرکردنی تەقەکەرەکەی فلۆریدا

image

له‌ گرته‌يه‌كى ڤيديۆيدا ديمه‌نى ئه‌و په‌لامارده‌ره‌ى فلۆريدا ده‌رده‌كه‌وێت، كه‌ له‌ لايه‌ن پۆليسه‌وه‌ ده‌ستگيركراوه‌ و له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى فۆرت لودرديل ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى لێكۆڵينه‌وه‌ له‌گه‌ڵيدا ده‌ستپێبكرێت.

په‌لامارده‌ره‌كه‌ ناوى ئيستبان سانتياگۆيه‌ و له‌ هۆڵى وه‌رگرتنه‌وه‌ى جانتا و كه‌لوپه‌لى فڕۆكه‌خانه‌دا به‌ شێوه‌يه‌كى هه‌ڕه‌مه‌كى ته‌قه‌ى له‌خه‌ڵك كرد و به‌و هۆيه‌وه‌ 5 كه‌س كوژران و 8ى ديكه‌ بريندار بوون.

دواتر سانتياگۆ خۆى راده‌ستى هێزه‌ ئه‌منييه‌كان كرد، به‌ بێ ئه‌وه‌ى هيچ به‌رگرييه‌ك پيشان بدات.