کێشەی رێککەوتنامەی ئەتۆمیی ئێران و ئێران و ئەمریکا بەردەوامە

image

سەرۆکی کۆمیتەی پێوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا، رایگەیاند: هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتننامەی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران قەیرانی لێدەکەوێتەوە.
بۆب کرۆکەر کە وەک یەکێک لە دژبەرانی رێککەوتنی ناووکیی ئێران و وڵاتانی پێنج کۆیەک دەناسرێت، رایگەیاند: چاوەڕوان دەکرێت چاودێرییەکی زۆر توند بەسەر رێککەوتنەکدا هەبێت.
دۆنالد ترەمپ لە بانگشەکانی بەر لەهەڵبژادنی بۆ سەرۆکایەتیی ئەمریکا رایگەیاندبوو، رێککەوتننامەکە دەدڕێنێت و ئایەتوڵڵا خامنەییش لە وڵامی ترەمپدا گوتبووی: ئەگەر ئەوان بیدڕێنن، ئێمە ئاگری تێبەردەدەین.