بڕیارەکەی ترەمپ سەبارەت بەکۆچبەران ھەڵدەوەشێتەوە

image

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رۆژی یەک شەممە ٥/٢/٢٠١٧ لە تویتەرەکەیەوە نووسیوویەتی" ئەگەر ھەر شتێک لە ئەمریکا رووبدات دەسەڵاتی دادوەری بەرپرسیارن چونکە ئەوان بڕیاری رێگەگرتن لە کۆچبەران و ھاووڵاتیانی ئەو ٧ وڵاتەی کە زۆرینە موسڵمانن رایانگرتووە".

ترەمپ ئەوەشی گوتووە کە ئیدارەکەی پاش ھەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکەی، بۆ ھاتنە ناو خاکی ئەمریکا، بە وردی لێکۆڵینەوە لە بەڵگەنامەکانی پەنابەران و کۆچبەران دەکات.

سەرۆکی ئەمریکا لە تویتێکدا لە تویتەرەکەی خۆیەوە نووسیوویەتی" ناتوانم بە ئاسانی باوەڕ بەوەبکەم دادوەرێک وڵاتەکەمان بخاتە مەترسییەوە، ھەر شتیک روویدا سیستمی دادوەری بەرپرسیارییەتییەکەی لە ئەستۆدەگرێت، ھاتنی خەڵکانێکی زۆر بۆ وڵات چەند بڕیارێکی سەیرە.