ئەگەر ئەمەریکا هەڕەشەکانی جێبەجێ کرد! خوێندنەوە و پێشبینیکردن

image

نیاز حاجی
ئەگەر ئەمریکا گورزی سەربازی لە میلیشیاکانی سەر بە ئێران وەشاند لە عێراق و یەمەن چی روودەدات ؟.
ستراتیژی ئێران لەماوەی رابردوودا بریتی بووە لەوەی (بۆ ئەوەی ئێران بە ئارامی بمێنێتەوە، پێویستی بە هەناردەکردنی شۆرش هەیە بۆ دەرەوەی خۆی)، کەواتە ئێران بەردەوام دەبێ لە ئاڵۆزکردنی زیاتری دەوروبەری خۆی .
ئەگەر ئەمریکا گورز بوەشێنێت ئەوا ئێران وەک تۆڵەکردنەوە پەرە بە شەڕی تایەفی دەدات لە عێراقدا، دۆخی بەغداو شارەکانی ناوەراست و باشور ئەوەندە ناخۆش و ئاڵۆز دەبێت کە خۆزگە بە دۆخی ئێستایان دەخوازن، شتێک بە ناوی پرۆسەی سیاسی دەزگای فەرمی لە عێراقدا نامێنێت، ئەوەی لە سووریا روویداوە لە عێراقدا خراپتر دووبارە دەبنەوە. ئەو ناوچانای کە ئێستا لە دەستی داعش رزگارکراون دەکەونە دەستی هێزێکی تری سوننەکان کە لە دوای داعش دروست دەبن .
صەدر و عەبادی و سوننەکان لەیەک بەرەدا دەبن، لە دژی میلیشیاکانی سەر بە ئێران دەجەنگن. ئەگەر زۆرە لەسەرتادا میلیشیاکان هەندێک سەرکەوتن بەدەست بهێنن، تاوانی قیزەون لە پاکتاوکردنی سوننەکان ئەنجام بدەن، ئەو تاوانانە چەندین بڕیاری نێودەوڵەتی بەدوای خۆیدا دەهێنێت بۆ تاوانبارکردنی ئێران و میلیشیاکانی، هەروەها پاراستنی سوننەکان و پشتگیریکردنیان، ئەگەر زۆرە هێزی سەربازی هاوپەیمانی سعودیە تەدەخولی راستەوخۆ بکات .
ئێمەی کوردیش، نابین بە بەشێک لەو شەڕ و ململانێیانە، هەرچەندە پەکەکە و چەند هێزێکی تر هەوڵدەدەن تێمان بگلێنن بەڵام سەرکەوتوو نابن، دوای ئەو هەوڵە ئێران نایەوێت دەرگای کورد لەخۆی بکاتەوەو ئەو شەرە هەڵنابژێرێت کە زیانی زیاتری لێ دەکات.
تێبینی :
رووداوەکانی ناو ئەو بابەتە کاری مانگ و دوو مانگ نیە بەڵکوو ساڵ و دوو ساڵە.