بۆ ئاڵا تاڵەبانی، کامەیان سەرشۆڕییە؟

image

چاودێرێک

ئاڵا تاڵەبانی سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق لەبارەی سەردانی دکتۆر فوئاد حوسێن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم کەبەنوێنەرایەتی سەرۆک بارزانی لەچوارچێوەی وەفدێکی هاوبەش لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئەمریکا و دیداریان لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا لەلاپەڕەی خۆی لەفیس بوک نووسینێکی بڵاوکردۆتەوەو بەهەموو شێوەیەک هەوڵی داوە لە قیمەتی ئەو سەردان و دیدارە کەم بکاتەوە.

جارێ پێش هەموو شتێک هەموو کەس بۆی هەبێت قسە لەسەر ئەو سەردانە بکات ئاڵا تاڵەبانی بۆی نییە قسەی لەسەر بکات، دکتۆر فوئاد حوسێن بە نوێنەرایەتی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق چۆتە ئەمریکا و دۆناڵد ترمپ سەرۆکی ئەمریکای بینیوەو بەناوی سەرۆکی هەرێم و خەڵکی کوردستانیش قسەی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا کردووە، لەو وێنەیەشدا کە ئاڵا تاڵەبانی لەلاپەڕەکەی خۆی دایناوە دکتۆر فوئاد حوسێن هاوشانە لەگەڵ حەیدەر عبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەوەش پێچەوانەی قسەکانی ئاڵایە، ئەوسەردانە وەزنی کوردستان پیشاندەدات و بەقسەی ئاڵایەک لێی کەم نابێتەوە، جائەگەر وەزیرەکانی عێراق و ئەمریکا قەبوڵیان بێ دکتۆر فوئاد حوسێن هاوشانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بێ، ئاڵا تاڵەبانی بۆ گڕگرتویەتی.
بەراوردی قسەکانی ئێمە لەگەڵ هەڵوێستی ئاڵا تاڵەبانی و هاوکاراکانیان لێرەوەیە کە گەیشتۆتە ئەوەی لەحەشدی شەعبی خراپتربن بەرامبەر بە سەرکەوتنەکانی کوردستان، ئەوەی کە بەئاڵا و هاوکارەکانی کرا لەبەغدا لەبیرمانەو دەشزانین پێڵاوەکانی لەکوێ بەجێماون، دوای هەموو ئەوانە ئاڵا تاڵەبانی لەئێستادا نەک وەک نوێنەرێکی کورد بەڵکو وەکو نوێنەری حەشدی شەعبی بەرگری لە بەکۆیلە بوون و تەسلیم بوونی کوردستان دەکات.
بۆیە دەکرێ ئاڵاتاڵەبانی وەڵامی ئەو پرسیارەمان بداتەوە، ئەرێ کامیان سەرشۆڕییە دیدارو دانیشتن لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا یان دانیشتن بە لەجکێکەوە لەحزوری مالیکی؟