خه‌ونی به‌تاڵی عه‌دنان عوسمان وه‌همی شكستخواردوی حزبه‌كه‌ی ومامۆستاكانیه‌تی....

image

ئامانج عه‌بدوڵا سوور
فوكردن به‌كه‌ره‌نای رزیوو بالۆره‌ رێكخستن له‌سه‌رنه‌زمی ژه‌نگگرتووی دابه‌شكردنی كوردستان ئه‌و ده‌نگه‌ نه‌شازولاپه‌ره‌سه‌نگگرتووفه‌شه‌لهاتوه‌یه‌ كه‌له‌میژه‌ عه‌دنان عوسمان وهاورده‌یف وهاوشێوه‌كانی وهه‌موو ئه‌وانه‌ی ‌نزیكبوون له‌روانگه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فاوه‌ ده‌ستیان پێوه‌ گرتوه‌ وبۆخاتری ئه‌وه‌ی حقدوركلێبونه‌وه‌ی ناوخودی خۆیان له‌ نه‌خشه‌رێی سیاسی دا ته‌وزیف بكه‌ن .
ئه‌وه‌بۆیه‌ خواستی ئه‌م گروپه‌ هه‌رئه‌وه‌یه‌ كار له‌سه‌ر تێكدانی كوردستان بكه‌ن وهه‌رچی له‌توانیاندایه‌ هه‌روه‌ك له‌یه‌كه‌م رۆژی دروستبونیانه‌وه‌ به‌فه‌رمی رایانگه‌یاند چیان پێبكرێت درێغی نه‌كه‌ن له‌دژایه‌تی ره‌وتی سه‌ربه‌خۆیی وخواستی نه‌ته‌وه‌یی رێی بارزانی كه‌دیزاینی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كێشێت.
بیركردنه‌وه‌ی ئه‌م گروپه‌ فاشیه‌ كه‌ عه‌دنان عوسمان موبه‌لغێتی رێك خۆی له‌ئه‌نتی نه‌ته‌وه‌یی ودژبه‌ نیشتماندا پیناسه‌ كردووه‌ .
ئه‌ی ئه‌وه‌نیه‌ له‌دواین وتاری دا دیسانه‌وه‌ عه‌دنان پێداگری ده‌كات له‌ خه‌ونی به‌تاڵی دابه‌شكردنی كوردستان به‌بیانوی ناجۆرووه‌همی له‌به‌ریه‌كهه‌ڵوه‌شاوی حزبه‌كه‌ی وهاوپه‌یمانه‌كانی به‌وه‌ی هه‌رێمی سلێمانی رابگه‌ینن .
به‌ڵای ئه‌مجۆره‌ بیركردنه‌وه‌یه‌ هه‌ربه‌ته‌نیا ئه‌وه‌نیه‌ بڵێین پریه‌تی له‌كینه‌ له‌دڵی وهیچی تر به‌ڵكو له‌په‌نا ئه‌وهه‌مووداخله‌دڵییه یان دژی رێی تێكۆشانی پربه‌رهه‌می رێی بارزانی نیازیان به‌وه‌یه‌ ره‌هه‌ندی نیشتیمانی له‌باربه‌رن وهیوای نه‌ته‌وه‌یی كورد بخه‌نه‌ربه‌رده‌م خه‌ونی له‌رزۆكیان به‌وه‌ی جارێكی تر كوردستان پارچه‌ پارچه‌ بكه‌ن.
جێی خۆیه‌تی به‌ عه‌نان وهاوشێوه‌كانی وحزبه‌كه‌ی ومامۆستاكه‌شی بڵێین پێش ئه‌وه‌ی ئه‌م مه‌تره‌حه‌ له‌وتارێكدا رابگه‌یه‌نن وهاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌ بۆدروست بكه‌ن وپشت به‌ دیواری شڵۆقی ئه‌جندای بێگانه‌ ببه‌ستن ئه‌رك بخه‌نه‌ به‌رخۆتان ئه‌م رایه‌ له‌نێو شه‌قامی سلێمانی بوروژێنن هه‌ربۆئه‌وه‌ی لانی كه‌م ئاشنابن به‌وه‌ڵامی خه‌ڵكی سلێمانی وجارێكی تریش فه‌شه‌لی پرۆژه‌ هه‌ڵته‌كیوه‌كانتان بچننه‌وه‌.
باشتر وایه‌ عه‌نان وهاوره‌دیفه‌كانی ئه‌وه‌یان له‌یاد بێت خه‌ڵكی ئه‌م شاره‌ ئه‌زمونێكی هێجگار تالیان به‌ده‌ست ئه‌م بیركردنه‌وه‌ ئه‌نتی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌ چه‌شتوه‌.
بزوتنه‌وه‌ی گۆران تانوكه‌ نه‌یتوانیوه‌ ته‌نانه‌ت ئیداره‌ی ساخڵه‌می ناحیه‌ك بدات له‌م سنوره‌دا بگره‌ ئیسپاتی كردكه‌ناتوانێت ناحیه‌یه‌ك به‌رێوه‌ببه‌رێت چ جای ئه‌وه‌ی له‌پارێزگای ئه‌م شاره‌ قه‌وما ئه‌وه‌بوه‌ته‌ حیكایه‌تیك ونه‌وه‌له‌دوای نه‌وه‌ وێردی ده‌كه‌ن .
ئاخر به‌بیانوی جۆراوجۆروبێبنه‌ما ئه‌وه‌یان كرد كه‌كردیان ورێزیان له‌ده‌نگی خه‌ڵكی ئه‌وشاره‌نه‌گرت وشار هه‌ررۆژه‌ی پارێزگارێكی هه‌یه‌ گۆران له‌م بواره‌شدا خاوه‌نی دووده‌ستی به‌تاڵ وحه‌تاڵ بوو.
ئێستاشی له‌سه‌ر بێت شاری سلێمانی به‌ده‌ست بێخزمه‌تی وپه‌راویزخستنی له‌ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ ده‌نالێنێت وئیداره‌دانی ئه‌م شاره‌ به‌جۆرێكی هیند نابه‌جییه‌ ‌هه‌رده‌ڵێی ئه‌وشاییه‌ كه‌ 32 كه‌س گۆرانی ده‌وت ویه‌ك كه‌س هه‌ڵده‌په‌ری !هاونیشتیمانیانی شاری سلێمانی كه‌ پایه‌تخته‌ی رۆشنبیریی‌ وپێگه‌ی رۆشنبیروهه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌ییه‌ ئێستا به‌ده‌م ئازاری ئیداره‌ی فاشیلی حزبه‌كه‌ی عه‌دنان وهاوره‌دیفه‌كانیه‌وه‌ په‌ریشانه‌ئاخر خه‌ڵكی ئه‌م شاره‌ له‌وه‌گه‌یشتوه‌ كه‌ له‌ئیداره‌دانی ئه‌م شاره‌دا هه‌رچی پرنسیپه‌ حزوری نیه‌ وشار تاسه‌ر ئێسقان له‌م هه‌موو بێسه‌روبه‌رییه‌ ئیدارییه‌ نیگه‌رانه‌ نیگه‌ران.
دواجار كێ ئه‌و مافه‌ی داوه‌ به‌عه‌دنا عوسمان وحزبه‌كه‌ی ومامۆستاكانی وهاوپه‌یمانه‌كانی تابێن كوردستان دابه‌ش بكه‌ن ئاخر خۆكوردستان موڵكی باوكیان نیه‌ تابێن وه‌ك میراتی دابه‌شی بكه‌ن .

 

 

 

روانگه‌ی فاشیانه‌ی حزبه‌كه‌ی عه‌دنان خه‌ریكی چنینه‌وه‌ی شكسته‌ بۆیه‌ ده‌ستی به‌دامێنی هه‌موو ئه‌وبۆچونانه‌وه‌ گرتوه‌ كه‌ خۆی له‌ جوغزی ئه‌نتی نه‌ته‌وه‌یی ودژه‌ ره‌هه‌ندی نیشتیمانی دا ده‌بینیته‌وه‌.