لەم وێنەیەدا بە باڵەکانی تری یەکێتی راگەیەنرا کە خێروبێری شاری سلێمانی بۆ نەوشێروان و دادە هێرۆیە

image

لەو وێنەیەدا........

لەم وێنەیەدا رێکەوتنی سیاسی بۆ خواردنی نان و کەباب دەبینم ، دیارە رێککەوتنە سیاسیەکەی یەکێتی و گۆڕان بۆ خواردنی پاروە کەبابی خێروبێری پارێزگای سلێمانیە ، تەنها ئاسۆ فەرەیدون لەسەر مێزی کەباب خواردنەکە بینرا ، هەڤالیش وەک رێوەیەکە تەنها ئەوەندەی بۆ ماوەتەوەکە بڵێت ( نایخۆم ترشە ).

بەشێک لە تەلەفزیۆنەکان سەرقاڵ بوون بە روماڵکردنی سەرکەوتنەکانی پێشمەرگە لە میحوەرەکانی گوێر و خازر ، بەشێکی تریش لە تەلەفزیۆنەکان سەرقاڵ بوون بە روماڵکردنی خواردنی نان و کەباب .

ئەم وێنەیە سادەیی نیە ، چونکە تەواوی رێگاوبانەکان تەنرابوون بە پاسەوان و گیرابوون ، لەکاتی کردنەوەی چێشتخانەکەشدا رێگا نەدرا هیچ کەسێک لە ژورەوە بێ تا بەشداربێ لە نان و کەباب خواردن ( دە سەیرێکی پشتیان بکەن بزانن ئەو مێزانە بۆ وا چۆڵن و کەس لەسەریان دانەنیشتوە ).

لەم وێنەیەدا، بە باڵەکانی تری یەکێتی راگەیەنرا کە خێروبێری شاری سلێمانی بۆ نەوشێروان و دادە هێرۆیە و باڵەکانی تر تەنها بەشیان سەپانی کردنە .

لە ساڵی رابردوو جگە لەم وێنەیە ، دوو وێنەی تری کەباب خواردنی نەوشێروان موستەفا بڵاو کراوەتەوە لەگەڵ چواروێنەی تری دەعوەت کردنی یەکتری سەرکردەکانی یەکێتی و گۆڕان ، دیارە لە جیاتی بەشداری و سەرپەرشتی کردنی شەڕی داعش ، کاری دەعوەت و دەعوەت کاری بەر ئەوان بڕاوە .

لە پێکەنینەکەی (ئاسۆ فرەیدون)دا پێکەنینی ئەو دوو هێزەی سلێمانی دەخوێنمەوە بە خەڵکی سلێمانی ، پێکەنینیان بە دەنگدەرانی سلێمانی و بە (هەڤاڵ ئەبوبەکر) ، پێکەنین بە پێشمەرگە و قوربانیەکانی ، لەساتوکاتی ئەو پێکەنینە ، پێشمەرگە لە هەڵمەتی رزگارکردنی خاکی کوردستان دا بوون و خوێنیان دەرشت و شەهید دەبوون لە میحوەرەکانی گوێر و خازر شەنگاڵ .

هەر لە کاتی ئەو پێکەنین و کەباب خواردنەدا ، پەیجەکانی (نەوشێروان مستەفا) دەستخۆشیان لە داعش دەکرد لە شهید کردنی پێشمەرگە و کورەهەژارانی وڵاتەکەم ، ئەی ئەوە نیە کۆمپانیای فەیسبوکیش ئەو سوکایەتیەی لێ قبوڵنەکردن و پەیجە جنێوفرۆشەکەی داخستن .

لەم نان کەباب خواردن و کەپڵ و کەپڵ کاریەدا ، کەسێکی تری کەم بوو کە دەبوایە دەعوەت بکرایە ، ئەویش نوری مالیکی بوو !

قادر عەزیزیش حەقی خۆیەتی گلەیی بکات چونکە تەرازوی هێزی گۆڕی !

نیاز حاجی