ئەندامیکى پەرلەمان بۆ على حەمەسالح بۆجاریک راستگۆبە و باسى گەندەڵیەکانى بزووتنەوەى گۆران و سەرۆکى پەرلەمانەکەت بکە

image

مەدینە ئەیوب بە کۆمەڵیک بەڵگەوە وەلامى عەلى حەمەساڵح و چەواشەکاریەکانى دەداتەوە و پیى رادەگەیەنیت بۆ جاریک راستگۆبە و باسى گەندەڵیەکانى بزووتنەوەى گۆران و سەرۆکى پەرلەمانەکەت بکە ، مەدینە پرسیار لە على حەمە سالح دەکات ؟ ئیوە لەماوەى کەمتر لە سالیک (134) فەرمانبەرتان بەتەسکیەى بزووتنەوەى گۆران بەنایاساى دامەزراند لەکاتیک بەهیچ شیوەیەک ، دامەزراندن نەبوو لەوکات راگیرابوو !! 

 

باشە ئەگەر چەند سالیک بمانایەتەوە دەبوو چەندتان کەستان تەعین بکردایە ؟؟ تۆ دەلیت (من یه‌ک ئامانجم هه‌یه‌ خزمه‌تی خه‌ڵکه‌ نه‌ک حیزب.) باشە فەرموو ئەمە بەلگەو تەخشان و پەخشانى سەرۆکى پەرلەمانەکەت فەرموو روبەروى بەرەوە و با ئیمەش بلین سویندەیاسایەکەو نەکەوتووە و حەق بیژیت ؟! 

 تۆ دەلیت شتێک نه‌ماوه‌ ناوی حکومه‌ت ، باشە ئەگەر حکومه‌ت نەماوە بۆ ئیستاش ئامادەن بە نوکەیەک بەژداردەبنەوە لەحکومەت ئەوە حکومەت موچە دابین دەکات و بەردوامە لەکارى خۆى ئەوە ئیوەن کۆتایتان هاتووە و ئیستاش موچەى ئەو حکومەت و پەرلەمانە وەردەگرن و دەوامى لى ناکەن ئەگەر راست دەکەن بۆیەک مانگ موچەکانتان وەرمەکرن ، بەلام ئیوە ئەلقە لەگوى ئاغاکاتان و خۆخۆری بەرچاوى تاریک کردوون بەردەوامن لەگەوجاندنى لایەنگرانتان دلنیابن بەرى خۆر بە بیژنگ ناگیریت ، بەسە موزایەدەو فەیسبوک کەس باوەرتان پی ناکات ...

 

بە پێی ئەو بەڵگانەی کە لەلایەن پەرلەمانتارێکی لیژنەی کاروباری پەرلەمانی کوردستانەوە تایبەت بە (مەکتەبى ریکخستن) دراون، ئەوە ئاشکرا دەکەن کە یوسف محەمەد لە ماوەی سەرۆکایەتیدا لە پەرلەمانی کوردستان، تاوەکو ئێستاش بەردەوامە لە تەخشان و پەخشانکردنی پارە و لەو ماوەیەشدا بە ملیارەھا دیناری خەرج کردووە کە زۆریان کاری پەرلەمان نییە یاخود نایاساییە، جگە لەوەش بە دەیان راوێژکار و کەسانی دیکەی نزیک لە حزبەکەی دامەزراندووە کە ئێستا ھەندێ لەو کەسانە مووچە و دەرماڵە و ھاوکاریەکانیان دەگاتە زیاتر لە (٨) ملیۆن دیناری مانگانە.

خەرجییەکانی ساڵی ٢٠١٥

مەدینە ئەیوب شیرناخی پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی کوردستان لە لیژنەی کاروباری پەرلەمانی کوردستان بۆ (مەکتەبى ریکخستن) ئاشکرای کرد، تەنیا لە ماوەی (١-١-٢٠١٥) تاوەکو (٣١-١٠-٢٠١٥) واتە کەمتر لە ساڵێک، سەرۆکایەتیی پەرلەمان زیاتر لە ٢٠ ملیار و دووسەد و پەنجاوسێ ملیۆن دینار خەرجیی ھەبووە، کە زۆربەی بۆ ئیفاد و پاداشت و ھاوکاری بووە و لەلایەن سەرۆکی پەرلەمانەوە بەخشراوە.

بەپێی بەڵگەکان دەردەکەوێ تەنیا لەو ماوەیەدا (١٠) ملیار ٢٦١ ملیۆن دینار بۆ مووچە خەرج کراوە، کە سێ ملیاری دەرماڵە بووە بۆ پەرلەمانتاران، ٤٤٨ ملیۆن دیناریش بۆ ئیفادی پەرلەمانتاران بووە.

نوسینگه‌ی سەرۆکى پەرلەمانى پیشوو ١٥ ئوتومبێلی په‌رله‌مانی لایە، باشه‌ ئه‌م ماوه‌ی تو له‌ مالی له‌ سلێمانی ئه‌و هه‌موو ئوتومبێله‌ چی ده‌که‌ن لای یوسف ، خو مه‌عره‌زی ئوتومبێلت دانەناوە ؟!!، ئایا �زیاده‌ره‌وی نیه‌ تو ١٥ ئوتومبێل به‌کاردێنى �

 له‌ ٢٠١٥ پێش مانگی ١٠، ئه‌و کات پاره‌ هه‌بووه‌ به‌شی ئه‌وه‌ بکات هاوکاری دووملیون دیناری ته‌واوی شه‌هیدان جه‌نگی دژی داعش بکات ، بەلام نەي کرد لەبەر ئەوەى گۆران شەهیدى نیە .

به‌لام ھەر بەپێی ئەو بەڵگانە، بۆ پێداویستیی جۆراوجۆری خزمەتگوزاری بڕی ملیارێک و ٣٤٤ ملیۆن دینار خەرج کراوە.

جگە لەوەش تەنیا بەناوی چاککردنەوە ٣٧٨ ملیۆن دینار خەرج کراوە.

بەناوی چاککردنەوەی ئاوی زێرابیش زیاتر لە بڕی ٨ ملیۆن دینار خەرج کراوە.

ھەروەھا بەپێی چەند لیستێکی جیاواز، بە فەرمانی سەرۆکی پەرلەمان بەناوی ھاوکارییەوە

ملیۆنان دینار دراوە بە خەڵکی جۆراوجۆر، بەپێی لیستێکیان کەمترین ھاوکاری ٣٠٠ ھەزار دینار بووە، زۆرترینیشی ٩ ملیون دینار بوو

ھەر لە ماوەی دەسەڵاتی یوسف محەمەد، لەسەر داوای ئەوان وەزارەتی دارایی بە نووسراوی ژمارە (٢٢٩٣٠) کە لەلایەن رێباز حەملان وەزیری دارایی واژۆ کراوە، داوای بەخشینی باجی گومرگی لەسەر ١٠٩ ئۆتۆمبێلی پەرلەمانتاران کراوە، کە نرخی ئۆتۆمبێلەکان دەگاتە نزیکەی ٩ ملیۆن دۆلار و زیاتر لە 15 وەنەوشە و لیکزس لە ئیستا دەستى بەسەر گیراوە لەلایەن یوسف محمەد .

بەپێی بەڵگەیەکی دیکەش بڕی پێنج ملیۆن دینار لە (١٢-١٠-٢٠١٥) بۆ نووسینگەی سەرۆکی پەرلەمان لە سلێمانی خەرج کراوە، ھەر بەپێی بەڵگەیەکی دیکە (٦٠) ملیۆن دیناری دیکە بە ناوی نووسینگەی سەرۆکی پەرلەمان و پاسەوانەکانی خەرج کراوە، ھەر لەو ماوەیەشدا بەناوی ئەوەی کە سەرۆکی پەرلەمان لەبری ئەوەی لە پەرلەمان کارەکانی بکات، لە نووسنیگەی سلێمانی کردوویەتی بڕی ٥٠ ملیۆن دیناری دیکەی بۆ خەرج کراوە.

ھەر لەو ساڵە ٧ ملیۆن دیناری دیکەش بەناوی ھاوکاری بۆ (٩) کەس خەرج کراوە، نزیکەی (٥) ملیۆن دیناریش بەناوی ھاوکاریی ئاوارەکان خەرج کراوە.

لە بەڵگەیەکی دیکەشدا سێ کەس بە پلەی ئەفسەر ھەر یەکەیان بە فەرمانی سەرۆکی پەرلەمان (٣) ملیۆن دیناریان بۆ خەرج کراوە، لەگەڵ چەندین ملیۆن دیناری دیکە کە بەناوی ھاوکارییەوە بە راوێژکاران و خەڵکانی ناو پەرلەمان و دەرەوەی پەرلەمان دراون، تەنانەت ئەو ھاوکاریانە دراونەتە پۆلیسی پاسەوانی بارەگای پەرلەمان و ھاتووچۆی بەردەرگای پەرلەمان، بەناوی نەخۆشیشەوە پارە بە رۆژنامەنووسان و میدیاکان دراوە، بەڵام ھەموو میدیایەک نا، بەڵکوو ئەو میدیایانەی لە بەرژەوەندیی بزووتنەوەی گۆڕان کار دەکەن.

بەپێی بەڵگەیەکی دیکە لە (١٣-٩-٢٠١٥) بەناوی پاداشتنەوە بڕی (٣) ملیۆن دیناری دیکە دراوەتە کاردۆ محەمەد بەناوی ئەوەی کە خۆبەخشانە راوێژکارە لە پەرلەمانی کوردستان.

ھەر لە بەڵگەیەکی دیکەشدا ئەوە ھاتووە کە سێ پاسەوانی کاردۆ محەمەد پەرلەمانتاری پێشووی گۆڕان ھەریەکە و بڕی (١٥٠) ھەزار دیناریان وەکو ھاوکاری پێ دراوە.

لە بەڵگەیەکی دیکەشدا بەناوی کاری ئیداری بڕی ٢ ملیۆن دینار بۆ نووسینگەی سکرتێری پەرلەمان فەخرەدین قادر خەرج کراوە.

ھەروەھا سەرۆکی پەرلەمان بەناوی دڵسۆزی لە کارکردن نزیکەی (٨) ملیۆن دیناری بەناوی ھاوکاری داوەتە (١٠) کەس ھەریەکە و بڕی (٤٠٠) ھەزار دیناری پێداون.

لە ساڵی (٢٠١٤)

ھەر بەپێی لیستی خەرجییەکانی سەرۆکایەتیی پەرلەمان لە ساڵی (٢٠١٤) بڕی (٣١) ملیار و (٧٠٠) حەوتسەد ملیۆن دینار بۆ چەندین بواری جیاواز خەرج کراون.

لەو پارەیە بڕی زیاتر لە ١٩ ملیار و ٣٣٣ ملیۆن دینار بۆ مووچەو دەرماڵەی پەرلەمانتاران و سەرۆکایەتیی پەرلەمان خەرج کراوە، ھەروەھا بەناوی پێداویستیی خزمەتگوزارییەوە، ملیارێک و پێنجسەد و حەفتاوپێنج ملیۆن دینار خەرج کراوە.

(١٩) ملیۆن و (٤٥٤) چوارسەد و پەنجاوچوار ھەزار دیناریش لەو بڕە پارەیە دراوە بە جلوبەرگ.

ھەر لەو پارەیە بڕی (٦) ملیۆن دیناریش دراوە بە ئاھەنگ و بۆ خاوێنکردنەوەش (١٩٩) ملیۆن دینار خەرج کراوە.

بۆ خواردەمەنی و داوودەرمانیش (٤٦) ملیۆن دینار خەرج کراوە.

ھەر لەو ساڵەشدا تێچووی ئیفادی پەرلەمانتاران گەیشتووەتە زیاتر لە ٧٦ ملیۆن دینار.

ھەر لەبارەی خەرجییەکانی سەرۆکایەتیی پەرلەمانەوە مەدینە شیرناخی گوتیشی: ”لە ھەموو دامودەزگاکانی حکومەت پێشینەی ھاوسەرگیری وەستاوە، بەڵام سەرۆکی پەرلەمان لە ساڵی (٢٠١٤)، (١٢٠) ملیۆن دیناری خەرج کردووە بەو ناوەوە بۆ (٢٤) کەس و بۆ ئەو ساڵە کە بودجە پەسەند نەکراوە ئەوە کارێکی نایاساییە و جیاوازیکردنە لە نێوان فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان“.

لەبارەی دامەزراندنیشەوە ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوە دا لەکاتێکدا دامەزراندن بە ھەموو شێوەیەک راگیراوە، بەڵام سەرۆکی پەرلەمان (134) کەسی لە ماوەی ساڵی ٢٠١٤-٢٠١٥ دامەزراندووە، ئەو دامەزراندنە (١٤) راوێژکاریان تیادایە کە (٥) راوێژکاریان بە پلەی (ئەلف) دامەزراوە، کە ئەوانەی پلەیان (ئەلف)ـە واتە بریکاری وەزارەتن و بڕی پارەی مانگانەیان دەگاتە (٧) ملیۆن و ٤٩٢ ھەزار دینار، مانگانەش بەناوی ھاوکاری ھەریەکەی ملیۆنێک دیناری دیکەیان پێ دراوە، لەکاتێکدا ھیچ یاسایەک نییە کە ھاوکاری بدرێتە کەسانێک کە مووچەکانیان ھێندە بەرز بێت، جگە لەوانیش دەیان کەسی دیکە بەناوی خزمەتگوزار و شۆفێر و وەرگێڕ و بەڕێوەبەری گشتی و چاودێری کشتوکاڵ و پڕۆگرامسازی دامەزراون، جگە لە زیاتر لە (٢٠) کەسی دیکەش بە گرێبەست“.

ئاشکراشی کرد، (٣) لەو راوێژکارانەی کە یوسف محەمەد دای مەزراندوون بە پلەی (ئەلف) ھیچ بڕوانامەیەکیان نییە، گوتیشی: ”لەو پلەیە دەبێت خزمەت ھەبێت و مەرجێکی دیکە ئەوەیە کە دەبێت بڕوانامەیەکی بەرزی ھەبێ“.

جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە ھەموو ئەو ھاوکاری و پاداشتانەی کە لەلایەن سەرۆکی پەرلەمانەوە دراون بە شێوەی نایاسایی بوون و پێویستە سنوورێک بۆ ئەو خەرجییانە دابنرێت و رابگیرێن.پلە بەرزکردنەوەی نایاسایی

لە ماوەی کارکردنی خۆیدا سەرۆکی پەرله مانى ١٣٤ که س  دامەزراندووە کە ١٤لەوانە راوێژکارن و پێنجیش شارەزان و، لە راوێژکارەکان پێنجیان پلەی بریکاری وەزیریان ھەیە و،  ٩دیکەش راوێژکارن کە ناکرێت کەسێک خزمەتی نەبێت و پلەی راوێژکاری ھەبێت، شارەزایەکانیش بەبێ خزمەت دامەزراون کە پێویستە شارەزایەکان لە پلەی ١٠دەست پێبکات، کە ھەر چوار ساڵ جاریک پلەیەک بەرز بێتەوە، بەڵام سەرۆکی پەرلەمان یەکسەر پلەی یەکی پێداون.

 

لە٣٠/٢/٢٠١٥سوپاسنامەی( کاردۆ محەممەدی )کردووە کە پێشتر پەرلەمانتار بووە و خانەنشین کراوە، چۆن دەکرێت ئێستا ببێتە راوێژکار کە خۆی خانەنشینە و، ئەگەر باسیش لەوە دەکەن کە خۆبەخشە، وەک پەرلەمانتاری فڕاکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان(مەدینە شەرنەخی) دەڵێ، بۆ ناچێتە بەرەکانی جەنگەوە دژی داعش و ھاوشانی ھێزی پێشمەرگە شەڕ بکات، بەڵام جیا لەمە کە ئەگەر خۆبەخشە بۆ سوپاسنامەی پێدراوە، بەڵام دیارە ھاوکاری دەکرێت.لادانی بەڕێوەبەرەکان و دانانی کەسانی ‌زبی گۆران لە جێگەکانیان

سەرۆکی پەرلەمان چەندین بەڕێوبەری بەشەکانی گۆڕیوون و کەسانی ‌حزبی گۆڕان لە جێ داناون، لەوانە بەشەکانی ھۆبەی چاپی پەرلەمان، بەرپرسی ماڵپەڕ، بەڕێوبەری سەنتەری توێژینەوەی پەرلەمان، بەڕێوبەری کۆگای پەرلەمان، دانانی بەڕێوبەری ھۆبەی فۆتۆکۆپی لە ھۆڵی پەرلەمان و چەندین ژووری بۆ راوێژکاران دروست کردووە کە وەک پەرلەمانتارەکەی پفڕاکسیۆنی پارتی دەڵێ، ئەمانە پێویست نەبوون، چونکە گرفتێکیان لە ئەدای کاری خۆیاندا نەهێناوەتە پێش سەرۆکی پەرلەمانەوە.

 

هاوکاریی ڕێکخراوەکان

سەرۆکی پەرلەمان ھاوکاریی چەندین رێکخراوی کردووە، لەوانە رێکخراوی جەستە بەخشان، کە چوار ملیۆن دیناری بۆ خەرج کردووە. هەڵبەت کاری پەرلەمان نییە پارە بۆ رێکخراوی ناحکوومی ی ، گوتیشی، پەرلەمانی کوردستان بووەتە شوێنی ئەوەی کە بەرژەوەندیی حیزبیی خۆی(گۆڕان) لێ بە دی دێنێت،