سەرۆک بارزانی بۆ رۆژنامەی لۆمۆندی فەرەنسی:

image

سەرۆک بارزانی بۆ رۆژنامەی لۆمۆندی فەرەنسی:
بەبێ ریککەوتنی سیاسی لەگەڵ بەغدا شەری مووسل ناکرێت
لە میانەی سەردانە فەرمیەکەی سەرۆک بارزانی بۆ پاریسی پایتەختی فەرەنسا و دیداری لەگەڵ سەرۆکی فەرەنسی فرانسۆ ئۆلاند، و گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە، چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ رۆژنامەنووس (هێلین سالون) بۆ رۆژنامەی لۆمۆندی فەرەنسی ساز کرد.
دیمانە/ هێلین سللۆن- رۆژنامەی لۆمۆند
وەرگێرانی: شێرکۆ حەبیب
سەرۆکی هەرێمی کوردستان مسعود بارزانی لە ٨ی سێپتێمبەر بەسەردانێک گەیشتە پاریس، شەری رزگارکردنی مووسل کە لە ژێر دەسەڵاتی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)ـە لە حوزیرانی ٢٠١٤، تەوەرێکی سەرەکی بوو لە دیداری لەگەڵ سەرۆکی فەرەنسی فرانسوا ئۆلاند، وەزیری بەرگری چان لادراین، هەروەها وەزیری دەرەوە چان ئارۆلت.
پ: ئەو بابەتانە چیبوون کە لە فەرەنسا باستان لێوە کرد؟
سەرۆک بارزانی: ئێمە پەیوەندییەکی بەهێزمان لەگەڵ فەرەنسا هەیە، و هەمان هەڵوێستمان هەیە بەرامبەر بە تیرۆر کە دوژمنێکی هاوبەشە، و هەمان بەها بەرزەکانی ئاشتی و دیموکراسی و پێکەوە ژیانمان هەیە، هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە هێلەکانی پێشەوەی بەرەی جەنگ دان لەگەڵ داعش، بەهاوکاری و پاڵپشتی هێزەکانی هاوپەیمانیان کە فەرەنسا یەکێکە لەو هاوپەیمانییە، ئەم هاوکاری و هەماهەنگییە لەسەرووی پێداویستییەکانە بۆ رزگارکردنی مووسل، فەرەنسا هاوکاری زۆری کردووین و بەردەوام دەبێت لەو هاوکاریانە بەناردنی پێداویستی سەربازی و ناردنی پسپۆرانی شارەزا بۆ مەشق پێکردنی پێشمەرگە، لەگەڵ بەردەوامی و فراوانکردنی هێرشەکانی ئاسمانی.
پ: ئێوە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی فیدراڵ لە بەغدا گفتوگۆتان کردووە سەبارەت بە پلانێکی هاوبەش بۆ شەری مووسل، بۆ جوونی ئەوان چییە؟
سەرۆک بارزانی: مووسل گرنگە بۆ هەموو لایەک نەک تەنها بۆ ئێمە، هەماهەنگی باشمان لەگەڵ حکومەتی عێراقی هەیە، دوو تەوەری دانوستان لە ئارادایە، سەربازی و سیاسی، گەیشتووینە رێککەوتنێکی سەربازی، بەڵام رێککەوتنی سیاسی نەکراوە، و بەبی رێککەوتنی سیاسی شەری مووسل ناکرێت.
پ: لە رووی سەربازی لەسەر چ رێککەوتن؟
سەرۆک بارزانی: هێزەکانی پێشمەرگە و هێزەکانی عێراقی رۆڵی سەرەکی دەبێت لەو شەرە، بەشداریکردنی جەگدارانی میللیشیەکان پابەند دەبێت بە رێککەوتن لەگەڵ حکومەتی عێراق، موسل ناوچەی چەگدارانی سوننەیە، ئەمەش ئاساییە بۆ ئەوان تا بەشداری بکەن، بۆ بەشداریکردنی حەشدی شەعبی پێویستی بەرەزامەندی دانشتوانی هەیە، ئەگەر ئەوان رەزامەندی نیشان بدەن ئێمە لاریمان نییە، ئەمەش پێویستی بە هەماهەنگی پتەو و باش هەیە لە نێوان سوننە و شیعەکان، ئەگەر نا ئاکامی شەرەکە دیمانەیەکی جیاوازی دەبێت.
پ: ئایا رێگە دەدەن بە بلاوبوونەوەی هێزەکانی عێراقی لەو شوێنانەی رزگارتان کردووە لە باکوور و رۆژئاوای بەرەکان؟
سەرۆک بارزانی: پلانێکی سەربازی هەیە و ئێمە رێزی لێدەگرین، بۆ شەری داعش ئێمە ئەوەی بتوانین هاوکاری هێزەکانی عێراقی دەکەین.
پ: ئایا ترسی ئەوەتان نییە دەست بەسەر ئەو ناوچانە دابگرن کە ئێوە رزگارتان کردووە ، و ناکۆیان لەسەرە لە باکووری عێراق ؟
سەرۆک بارزانی: ئێمە پێویستیمان بە رێککەوتنێکە سەبارەت بەو خاڵە، پێشمەرگە لەو ناوچانە دان بۆ پاراستنی هاووڵاتیان، بۆیە پێویست ناکات هێزەکانی عێراقی بوونیان لەوێ هەبێت، ئەو ناوچانەی ناکۆکیان لەسەر پێویستی بە راپرسی خەڵکی ئەو ناوچانە هەیە بۆ بریادار لەسەر شێوازی پەیوەندیان بە هەرێمی کوردستان، کوردستان هیڵی سوررە هیچ هێزێک چ عێراقی یا ئەمریکی لە دوای شەر لەو ناوچانە نامێنەوە.
پرسیار: ئایا پێشمەرگە دەچێتە ناو مووسل؟
سەرۆک بارزانی: ئێمە هیچ نییەتێکمان نییە، ئەمەش لە رێککەوتنەکە ئاماژەی پێنەکراوە، بەڵام ئەم بریارە پابەند دەبێت بە شەرەکە، و ئەگەر داخلیش بووین نامێنینەوە.
پرسیار: لایەنی سیاسی ئەو رێککەوتنامەیە ئاماژە بە چ دەکات؟
سەرۆک بارزانی: تاوەکو ئیستا باس لە بورای سەربازی کراوە، لایەنی سیاسی لە مانگی ئایندە باسی لێوە دەکرێت و گفتووگۆی لەسەر دەکرێت، ئەمەش پابەند دەبێت بە ئیدارە کردنی پارێزگای مووسل، و ناو شاری مووسل لەلایەن سەرجەم کەمینە و پێکهاتەکانی ئاینی و نەتەوەیی، و پاراستنی ئەو ناوچانە لە لایەن ئەوانەوە، یەزیدی، و کریستیان لەسەر جەم کەمینەکان زیاتر دووجاری زیان هاتن لە لایەن داعشەوە، بۆیە دەبێ هاوکاری کریستانەکان بکەین بۆ گەرانەوەیان بۆ شوێنی خۆیان دوور لە بەرەنگاربوونەوەی هەرەشە، ئەمە پێویستی بە رێککەوتن هەیە لە نێوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، و بەغدا بۆ پاراستنیان لە ئەگەری هەر هێرشێکی دەرەکی، و ئێمە رۆڵی پێشمەرگە و هێزەکانی عێراقی لە دوای داعش تاوتۆی دەکەین.
پ: رێککەوتنی مووسل، ئایادەبێتە هۆکارێک بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان، ئەو ناوچانەی ناکۆکیان لەسەرە، داهاتی نەوت، لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەند؟
سەرۆک بارزانی: بێگومان دەستووری عێراقی ئاماژەی پێکردووە کە بە چ شێوازێک مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت، هەروەها رێککەوتن هەیە سەبارەت بەداهاتی نەوت و گاز، سەبارەت بەو ناوچانەی ناکۆکییان لەسەرە، پابەندە بە پرۆسەی راپرسی.
پرسیار: ئایا بیرۆکەی رزگارکردنی مووسل گونجاوە بە بۆچوونی ئێوە پێش کۆتای ئەم ساڵ؟
سەرۆک بارزانی: ئەگەر رێککەوتنی سیاسی هەبێت، بەڵێ، ئێمە گەشبینین، و کاری بۆ دەکەین.
پرسیار: تورکیا کە ئێوە پەیوەندی باشتان لەگەڵیان هەیە، و پێگەی سەربازی خۆی لەو ناوچانە بەهێز کردوە کە رزگار کراوە، و هاوکاری میللیشیا چەکدارەکانی سەر بە خۆی دەکات، ئایا تورکیا بەشداری شەری مووسل دەکات؟
سەرۆک بارزانی: لەو باوەرە دانیم تورکیا بەشداری شەری مووسل بکات، بەڵام دەتوانی هاوکاری ئەو هێزانە بکات کە بەشداری دەکەن، بەشداری راستەوخۆ پێویست نییە، و حکومەتی عێراقی دژی ئەوەیە کەوا تورکیا داخلی مووسل بێت، لەسەرەتای شەری داعش تورکیا دوو بنکەی مەشق پێکردنی هەبوو بۆ پۆلیس و سەرباز و خۆبەخشەکان ئەوانەی لە مووسل رایانکردبوو، بۆ بەشداریکردن لە ئیدارەکردنی شارەکە لە دوای رزگارکردنی، ئەم بنکانەش بە رەزامەندی تورکەکان لەگەل بەغدا بوو.
پرسیار: بۆ چوونتان سەبارەت بە داخلبوونی تورکیا بۆ باکووری سوریا، وا ئاماژەی پێدەکرێت کە بۆ رێگە گرتن بێت لە دامەزراندنی ناوچەیەکی ئۆتۆنۆمی کوردی؟
سەرۆک بارزانی: من زۆر نیگەرانم لە ئایندەی کوردەکانی سوریا، پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) قۆرخی ناوچەکەی کردووە، پارتی کرێکارانی کوردستان لەشەر دایە لەگەڵ تورکیا، (پەیەدە) سەرکەوتوو نەبوو لە مسۆگەرکردنی بەشداریکردنی سەرجەم لایەنەکانی باکووری سوریا، هاوکاری رژێمی سوریای کرد بی ئەوەێ ئەوەی رێککەوتنێک هەبێت بۆ ئایندەی هەرێمی کوردی، سەرکەوتوو نەبوو لە گەیشتن بە رێککەوتنێک لەگەڵ ئۆپۆزسیۆنی سوریا، بۆیە ئیستا هیچ ئایندەیەک لە ئارادا نییە بۆ کوردەکانی سوریا.
پرسیار: ئێوە داوای راپرسیتان کردووە بۆ سەربەخۆی کوردستانی عێراق، ئایا ئاسانە لە کاتێک هەرێمی کوردستان رووبەڕووی قەیرانی ترسناکی سیاسی بۆتەوە؟
سەرۆک بارزانی: ئەمە زۆر گرنگ ترە لە بابەتی حزبە سیاسییەکان، تەنانەت ئەگەر گرفتی ناوخۆی هەبێت هاووڵاتیان کۆک و یەک دەنگن لەسەر پرسە نەتەوەییەکان، ئێمە گرفتە ناوخۆییەکان چارەسەر دەکەین، گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتیش عێراقی دەکەین بۆ ئەم بابەتە.