تۆ بڵێ مه‌کۆ ئيستخباراتيه‌که‌ی گۆڕان زۆر ووردترو ئاگادار تر و ژير ترو ووردتر بێت له‌ جيهازی موخابه‌ڕاتی ووڵاتانی ئه‌وروپی

image

لوقمان به‌رزنجى ؛

 

عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستان له‌ فراکسيونی گۆڕان . نامه‌يه‌کی بڵاو کردۆته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ سه‌ردانه‌که‌ی به‌ڕێز جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا بۆ کوردستان و سازدانی کۆمه‌ڵێک ديداری گرنگ له‌گه‌ل مه‌ڵبه‌نده‌کانی بڕياری سياسی له‌ کوردستان ، حه‌مه‌ساڵح له‌و بڵاوکراوه‌يدا نووسيوه‌يه‌تی ( به‌ڕێزان پێتان سه‌ير نه‌بێت  له‌به‌رامبه‌ر چه‌ندين ملێۆن دۆلار ئه‌م سه‌ردانه‌ ئه‌نجام دراوه‌) من ناچمه‌ بنه‌وانی هه‌موو بڵاوکراوه‌که‌ی نابراو به‌ڵکو ته‌نيا ئه‌م ڕسته‌ سه‌ره‌تايه‌م لێ هه‌ڵبژارد بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک که‌سێک و ڕۆژنامه‌نووسێک و چاودێرێکی سياسی که‌ پتر له‌ بيست ساڵه‌ له‌ ئه‌ورپا  ده‌ژيم و ئه‌زموونی زۆرم هه‌يه‌ له‌سه‌ر چه‌ندی پابه‌ند بوونی هاووڵاتيه‌ ئه‌وروپيه‌کان به‌ ياسا و ڕێزگرتن له‌ بنه‌ماکانی ياسا له‌ ووڵاته‌کانيان.

 له‌و ڕوانگه‌يه‌وه‌ کاتێک ئه‌و ڕسته‌ ده‌ستپێکه‌ی کاک عه‌لی حه‌مه‌ساڵح م خوێندوه‌ لای خۆم زه‌رده‌خه‌نه‌يه‌ک دايگرتم و دواتر عاجزيه‌ک دايگرتم .

 زه‌رده‌خه‌نه‌که‌م بۆ ئه‌وه‌ بوو ، که‌ که‌سێکی وه‌ک کاکم عه‌لی حه‌مه‌ساڵح وه‌ک ئه‌وه‌ی من  بيستوومه‌ که‌سێکی چاوکراوه‌و حه‌ق بێژو و ڕه‌وانبێژ بووه‌ و  ماوه‌يه‌ک له‌ شاری هانوڤه‌ر له‌ ئه‌ڵمانيا بووة، نازانم چۆن که‌ووتۆته‌ ئه‌و هه‌ڵه‌ زه‌قه‌وه‌ که‌ جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا به‌وه‌ تاوانبار بکات که‌ له‌به‌رامبه‌ر ڕيشوه‌ وه‌رگرتن هاتوه‌ و سه‌ردانی کوردستانی کوردوه‌ ، کاک عه‌لی تۆ ئه‌و که‌عبه‌ی عه‌مره‌ت تێدا کردوه‌ ، که‌سێک هه‌يه‌ له‌ ئه‌وروپا له‌ ئاستی جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی ئه‌وروپادا  بێت و له‌ پشووی سه‌ری ساڵ و له‌ کاتی خۆیئ و ماڵ منداڵی بگرێت و موجازه‌فه‌ بکات له‌ پێناو ئه‌رکێکی دياريکراودا بێته‌ کوردستان بۆ به‌ر ژه‌وه‌ندی تايبه‌تی گيرفانی خۆی به‌ناوی 28 ووڵاتی ئه‌وروپی  پێنج سه‌د ملێۆن هاووڵاتی ئه‌وروپی له‌ که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌ياندن ده‌ربچێ و زۆر بێ باکانه‌ باس له‌ کۆمه‌ڵێک له‌ سياسه‌تی ئه‌وروپا بکات و له‌وانه‌ش زۆر بێ پێچ و په‌نا باس له‌ ده‌وڵه‌تی کوردی و ناردنی چه‌ک و کردنه‌وه‌ی که‌ناڵی ڕاسته‌وخۆی پڕ چه‌کردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان بکات ،بێ ئه‌وه‌ی هيچ ته‌فويزێکی له‌ په‌رله‌مانی ئه‌وروپا پێ نه‌بێت ؟ 

ئايا جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا  ده‌توانێ به‌ پێچه‌وانه‌ی ياسا و ڕێساکانی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا  ئه‌و جۆره‌ داخويانيه‌ توندانه‌ به‌بێ بڕيارێکی پێشينه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا بدات و ئه‌و جۆره‌ ديداره‌ ئاگريانه‌ ئه‌نجام بدات؟؟؟ 

وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌ته‌لفزيونی ڕووداو بينيمان؟ من به‌ حوکمی ئه‌وه‌ ماوه‌ی پتر له‌ 12 ساڵه وه‌ک ڕۆژنامه‌نووس و چاودێر ‌ به‌به‌رده‌وام سه‌ردانی کۆمسيونی باڵای يه‌کيه‌تی ئه‌وروپا و په‌رله‌مانی ئه‌وروپا ده‌که‌م زۆر چاک ئاگادارم که‌ هيچ ئه‌ندامێکی ئه‌و کۆمسيونه‌ ناتوانێ و ۆی نيه‌  به‌ بێ ئاگاداری ( ڕاويژکاری سياسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی يه‌کيه‌تی ئه‌وروپا ) هيچ داخويانيه‌ک و هيچ ديدارێکی سياسی و عه‌سکه‌ری بدات. 

خۆزيا ئه‌و قسه‌يه‌ له‌لايه‌ن که‌سێکی بێ ئاگا و کاديرێکی حزبی گۆڕان بڵاو کرابايه‌وه‌ چونکه‌ وه‌ک ده‌ڵێن قسه‌ی سياستمداران باجی له‌سه‌ر نيه‌، به‌ڵام بڵاوکراوه‌که‌ی کاک عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح باجی له‌سه‌ره‌ چونکه‌ خۆی چاک ده‌زانێ ياسا به‌زاندن له‌ ئه‌وروپای ڕۆژئاوا يانی چی؟؟ 

به‌تايبه‌تی ئه‌گه‌ر ڕيشوه‌و دۆلاری تێبکه‌وێ؟؟ ، هه‌روه‌ها نه‌ده‌بوايه‌ عه‌لی به‌وزمانه‌ زبره‌ ئه‌و بڵاوکراوه‌ی بڵاو بکردايه‌وه‌ چونکه‌ ئه‌و خۆی ‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ و چاک و چاکتر ده‌زانێت ئه‌رک مه‌سئوليه‌تی ئه‌ندام په‌رله‌مان چيه‌ و دواجار بوختانێکی بێ بنه‌ما بۆ که‌سايه‌تيه‌کی وه‌ک ڕێزدار( ریچارد چارنێسکی )که‌ دۆستێکی له‌ مێژينه‌ی کورده‌و وه‌ک سياسه‌تمدارێکی گه‌وره‌ له‌ هه‌موو ئه‌وروپا ناسراوه‌ و وه‌ يه‌کێک له‌ که‌سايه‌تيه‌ هه‌ر گرنگه‌کان ده‌ژمێردرێ له‌ عه‌قڵی ديبلوماسی له‌فايلی دان و ستاندن له‌ به‌رژه‌وه‌نديه‌کانی ئه‌ورپا له‌گه‌ل ئه‌مريکا و ڕوسيا و وولاتانی دونيا ، من له‌ کاک عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ده‌پرسم پياوێک ئه‌وه‌نده‌ دۆستی کورد بێت و ئه‌وه‌نده‌ داکۆکيکار بێت له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌نديه‌ ئابوری و سياسی و عه‌سکه‌ری ئه‌وروپا و خاوه‌نی ئه‌و متمانه‌ گه‌وره‌يه‌ بێت که‌ نوێنه‌ری 28 ووڵاتی ئه‌ندام ده‌نگيان دابێته‌و ئه‌و که‌سه‌ کارامه‌و لێهاتوه‌، تۆبڵێی قسه‌که‌ی کاک عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ڕاست بێت و ئه‌و پياوه‌ چه‌ند‌ ملێۆنێکی له‌ پارتی وه‌رگرتبێت و وازی له‌  ئيراده‌ی پێنج سه‌د ملێون ئينسانی ئه‌وروپی هێنابێت و ناوی خۆی و ووڵاته‌که‌ی له‌که‌دار و بێ متمانه‌ بکات له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و ملێۆنانه‌ی عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح ی ئه‌ندام په‌رله‌مان باسی ده‌کات که‌ له‌ پارتی ورريگرتوه‌ ؟  تۆ بڵێ مه‌کۆ ئيستخباراتيه‌که‌ی گۆڕان زۆر ووردترو ئاگادار تر و ژير ترو ووردتر بێت له‌ جيهازی موخابه‌ڕاتی ووڵاتانی ئه‌وروپی ،ئاگاداری ئه‌و سه‌فقه‌ ملێونيه‌ نه‌بێت که‌ به‌ڕێز جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا له‌گه‌ل حکومه‌تی کوردستان يا پارتی ديموکراتی کوردستان کردويه‌تی؟؟؟

 له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وسه‌ردانه‌ ، عه‌لی حه‌مه‌ساڵح هيوادارم پێدا چوونه‌وه‌يه‌ک به‌و بڵاوکراوه‌دا بکه‌يت و چونکه‌ ئه‌و جێگری سه‌رۆکه‌ی هاتۆته‌ کوردستان به‌ فڕۆکه‌ی تايبه‌ت و مۆری په‌رله‌مانی ئه‌ورپا و شاندی تايبه‌تی له‌گه‌لدا بووه‌، کاک عه‌لی زۆر گۆتن خراپيش ده‌لێی و چاکيش ده‌ڵێی چاکتر وايه‌ چاکه‌ که‌ بڵێی  و مه‌هێڵه‌ هيچ که‌سێک ئيملائاتت به‌سه‌ردا بکات، هيوادارم ئه‌وه‌نده‌ش ڕای مه‌کێشه‌ بۆ مه‌سه‌له‌ی ناووچه‌گه‌ری وه‌ک عه‌رابه‌که‌تان سوکايه‌تی به‌ خه‌ڵکی غه‌يرهی‌ ئه‌وديو دوڕيانه‌که‌ مه‌که‌ ئازيزم .