راپۆرتی خەندان نەزانی مێدیایی و نییەتی خەراپ

image

رووپێویی کۆمپانیاییەکی ئاماری ئەمریکی ، بابەتی راپۆرتێکی خەندان بوو لە ٧ی یەکی ٢٠١٦دا .

ئەم راپۆرتە،چۆنییەتی بلاوکردنەوەی لە لایەن خەندانەوە هەم جێ داخە هەمیش بێ بایەخە  وەک رووپێو.

ئەم رووپێوە لە مانگی ئووتی ٢٠١٥دا لە لایەن –ئێن دی ئای – ئەوە ئەنجام دراوە. هێندێک پرسیار و هێندێکیش ولام ریز کراونەتەوە، لە چەند دێرەدا باسی چەند خالانە دەکەین کە بۆ کورد گرینگن:

•هیچ رووپێو و راپۆرتێک بێ ئامانج و مەبەست نییە لە دنیادا و ئەو ئامانج و نییەتەش هەر لە داریشتنەوەی پرسیارەکاندا خۆی نیشان دەدات.

•خۆێندنەوە و تەرجومەی ئەم راپۆرتانە گرینگترین بەشی کارەکەیە، هەر کەس و لایەنەش لە روانگەی خۆیەوە ئەم داتا  و ئامارانە تەرجومە دەکاتەوە و ئشتی لێ دەردێنێت. بەلام لە هەمانکاتدا هەر کەس و لایەنەش ناتوانێ بە کەیفی خۆی تەرجومەیان بکاتەوە دەبێ توانایەکی زانستی و رۆناکبیریی هەبێ تا کوو قسەکەی هەلگریی مەنتێقێک بێت و بایەخی هەبێ.

•لە کوردستاندا لەبەر لاوازیی سەرمایەی مرۆڤی ولات بە گشتی و میدیای ولات بە تایبەتی و هەبوونی مێنتالیتی و رووحییەی کۆلەتی- کلۆنیال-(خۆبە کەم زانین) لە نێو هێندێک کەم خۆێندەواردا وا وێدەچێت کە هەر نووسراوەیەک ناوێکی بیانی و ئینگلیزی لە سەر بوو ئۆتۆماتیک دەبێتە جێ باوەر و بایەخ، بیری رەخنەگرانەی شارەزا لە پرۆسەی کاری میدیای ولات و لەم کەیسەشدا لە لای خەندان دیارە یان زۆر لاوازە یان هەر  بوونی نییە.

•وا وێدەچێت ئەو کەسانە کە ئەم راپۆرتەیان بلاو کردووە زیاتر سەرقالی ئەوە بوو بن  کە چۆن بۆچوونی "سیاسی" خۆیان بە دیزاین وهەلبژاردنی مانشەت و هەلبژاردنی رەسمێکی توورەی سەرۆکی هەریم ، بە مەبەستی شکاندنی کورد پێشکەش بکەن، لە جاتی ئەوە کە راپۆرتەکە بخۆێننەوە و بزانن کورد گۆتەنی چەندی بە چەندە.

با بچینە نێو راپۆرتەکەوە:

لە ٢٠١٤دا ئەم پرسیارانە بوونە بناغەی ئەم رووپێوە:

- داخوا گرفتەکانی ئاسایش بەروە کەم بوونەوە دەرۆن و ئەمە وادەکات کە گشت لایەک چاو و سرنجیان بچیتە سەر پرسە ئابووریی و خزمەتگۆزارییەکانەوە؟

-ئەبادی دەتوانێ ئەو ئاستە بەرزەی  پشتیوانییەکەی بپارێزێت؟

-بۆچوون و تێگەیشتنی سوننەکان لە سەر گرفتە تایفییەکان بەرەو باشی دەچێت؟

-کوردستان پێوەندی خۆی لەگەل بەغدا دا باشتر و بە هێزتر دەکات؟

هەر چۆن کە لە کوردستاندا بە ووردبوونەوە لە پرسیارێکی رۆژنامەوانێکی کورد بە ئاسانی مرۆڤ دەتوانێ بزانی کە ئەو رۆژنامەوانە سەر بە کامە لایەنی سیاسییە ، لەم رووپێوانەشدا هەروایە، دیارە پرسیارەکانی ئەم رووپێوە سەر بەو بۆچوونە نین کە؛ ولاتێکی یەکگرتوو بە ناوی عێراق نەماوە و لە سەر راش ساز ناکرێتەوە و هەر هەولێکیش بۆ ساز کردنەوەی دووبارەی ئەم ولاتە خزمەتە بە ئێران و روسیا لە ناوچەکەدا.

دیارە ئەم رووپێوە سەربەو بۆچوونەیە کە؛ عێراق ماوە و عەبادی بە هێزە و  دەتوانێ کورد و سووننە کۆکاتەوە لە حکوومەتێکی ناوەندیدا و کورد و سوننەش دەبێ لەگەلی رێککەوێن.

ئەم رووپێوە هەم لاوازە هەمیش بەشەکانی لە دژی یەکتردانە و بە پێچەوانەی یەکترێن، بۆ نموونە  ٦٥% لایان وایە کە پەرتەوازەیی تایفی بەرەو خەراپی دەروات بەلام سەرەرای ئەوە دەنووسێن کە ٨١% خەلکی عێراق پشتیوانی حەشدی شه عبیین لە شەری دژی داعەشدا و ٥٠% سوننەی عێراق لایەنگری لە حەشدی شعبی دەکەن؟!! 

وەک هەموو روپێوێکی تر دەکرێ جۆرها دەرئەنجامی لێ دەربهێندرێت هەر بەو جۆرە کە خەندان کردوویەتی بە مانشەت:- زۆرینە لە مەسعود بارزانی نارازین – ئەمە سەردێری خەندانە، با بزانین ئاماری رووپێوەکەدەلێت چی؟

•یەکەم شت کە خەندانی باسی ناکات ئەوەیە کە ئەم رووپێوە بەشێکی زۆری لە نێو خەلک بە گشتیدا نەکراوە بەلکوو لە نێو ئەندامان  ولایەنگرانی ئەحزابدا کراوە.

•دووهەم ٨٢% کورد خوازیاریی سەربەخۆیین، بابەت و پرۆژەیک کە مەسعود بارزانی قسەکەر و بەرێوبەریی یەکەمییەتی نەک هەر لە باشووردا بەلکوو لە ئاستی کورد بە گشتیدا.

•سەرەرای لەسەرەخۆبوونی پرۆسەی سازکردنی سوپایەکی یەکگرتووی پێشمەرگە تەنانەت لە نێو حیزبییەکانیشدا ٥٠% پێیان وایە پێشمەرگە یەکگرتووە.

•سەرەرای جیاوازییە سیاسییەکان ٩٤% پێیان وایە کورد تووشی شەری نێو خۆیی نابێت. ئەمە شیعارێکی سەرەکی بارزانییە.

•سەبارەت بە شێوەی هەلبژاردنی سەرۆک ٤٧% خوازیارێن کە سەرۆک لە نێو خەلکدا راستە وخۆ هەلبژیردرێت و ٤٦% لایەنگری ئەوەن کە لە پارلاماندا بێت.

•سەبارەت بە حکوومەت ٦٠% لە حکوومەتی کوردیی رازین.

•کەمکردنەوەی دەنگ؛ پارتی ٧% و گۆران ١% کەمی کردووە و یەکەتی١% زیادی کردووە ، گرینگە بزانین کە حیزبێک لە دەستەلاتدا بێت و ولاتیش لە پرۆسەیەکی مێژوویی گۆڕاندا بێت، کەم کردنەوەی ٧% دەبێ بە بەهێزیی ئەو حیزبە حەسێب بکرێت نەک لاوازیی. بە تایبەت ئەگەر سرنج بدەینە دوو نیشاندەری گرینگ کە دەرخەری ئەوەن کە لە کەنگی را  رێژەی ئەمە کە خەلک پێیان وابێ کە کوردستان بەرەو باشی دەروات روو لە کزیی کردووە، ولامی ئەم رووپێوە مانگی نۆی سالی ٢٠١٣ یە ، یانی لە شەر فرۆشتنی ئێران و بەغدا بە هەریم بە رێگای برینی بوودجەوە. خالێکی تری پێوەندیدار ئەوەیە کەلە کەنگێ راخەلک پێیان وایە کە کوردستان بەرەو خەراپی دەروات؟ ولامی ئەم رووپێوە ئەوەیە کە لە مانگی  دوازدەی٢٠١٤ئەوە خەلک حەس دەکەن کە شتەکان بەرەو خەراپی دەروات.

کوورتەی قسە:

کورد کەوتووتە ناوەراستی مەیدانی شەری هەرێمیی و جیهانییەوە، ئەم رووپێووە دەریدەخات کە هیچ هیوایەک بە بەغدا ناتوانێ لە ئارادا بێت، هەرکام لەم چوار قەیرانە(برینی بوودجە، دابەزینی نرخی نەوت، شەری داعەش، ونێزیک بە دوومیلیۆن ئاوارە) کە کورد تووشی بووە هەر یەکێک لەمانە  بەسە بۆ ئەوە کە ولاتێک ئیفلیج بکات. خالە سەرکییەکانی پەیامی بارزانی بە پێ ئەم رووپێوە تەنانەت لە نێو حیزبییەکانیشدا دەنگ و رێژەی بەرزی هەیە وەک: سەربەخۆیی، یەکگرتوویی پێشمەرگە و سەبارەت بە شێوازی هەلبژاردنی سەرۆکی ولات لە نێو خەلکدا، مەحال بوونی شەری نێوخۆیی ،ئەمانە گرینگن و ئەو رێژە دەنگەی بارزانی لە کاتێکدا لە حیزبەکەی لە حکوومەتدایە و بۆ خۆی ولات بەرێوە دەبات لە کاتی قەیران و شەردا رێژەیەکی بێ وێنەیە بە پێچەوانەی سەردێری خەندان، بەرزترین رێژەی دەنگی حیزبی سوسیالدێمۆکراتی سوئێد لە سەردەمی ئینگوار کارلسۆندا بوو کە بوو بە ٤٥%، لە سەر دەمی ئێستای ولاتی ئێمەدا ئەگەر لە نێو حیزبییەکاندا سەرۆک ٤١% دەنگی هەبێ بە پێچەوانەی سەردێری خەندان عەقل حۆکم دەکات کە نەنوسرێت- زۆرینە لە مسعود بارزانی نارازین- ئەمە جێ داخە. دەبێ هەموو لایکمان پشتیوانی پێشمەرگە بین و هەموو لایکمان هاوکاربین تا ئەم مەرحەلە دژوارە لە مێژووی میللەتی خۆمان بە سەر کەوتوویی تێپەرێنین، ئەگەر هەلەمان کرد بە خۆماندا بچینەوە، هیوادارم خەندانیش وا بکات.

حوسێن کوردنەژاد

2016-01-08