بۆ خۆپیشاندان ناکرێت !

image

نیاز حاجی ؛

لە ۱۷ی شوبات کاتێک خۆپیشاندن کرا ، باروگوزەرانی خەڵک لە لوتکەی باشیدا بوو ، شتێک نەبوو لەم کوردستانە بەناوی قەیران ، بەڵام گۆڕان و چەند لایەنێکی تر خۆپیشاندانەکانیان بەلارێدا برد، بۆ هەلکوتانە سەر بارەگاکانی پارتی بەکاریان هێنا و دۆخێکی ناسەقامگیری لێ کەوتەوە کە لەو رۆژە بەدواوە تاکو ئێستا دوخی کوردستان بەرەو ناسەقامگیری زیاتر هەنگاو دەنێت ، بە هۆی خۆپیشاندانەکانی ۱۷ی شوبات کۆمەلێک هەرزەکار و بەرژەوەندخوازی بزوتنەوەی گۆڕان بونە ئەندامی پەڕلەمان و پلە و پۆستیان پێی وەرگرت ، خوێنی کۆمەڵێک منداڵی فریودراو و هەڵخەلەتاو رژا کەتەنها جەرگ سوتانی خانەوادەکەیانی لێ کەوتەوە ! 

عەلی باپیریش ریشی پێ پانتر کرد و خەزورانی پێ کردە وەزیر و پەرلەماتار و ژمارەی ژنەکانی پێ زیادکرد و هەر خەریکی خەوبینین و ترێ و جەرجیر خواردن بوو ! یان هەندێک پەڕلەمانتاریان پێ ناردە بەغدا لەدژایەتی کردنی هەرێم زیاتر هیچمان لێیان نەبینی و هەندێکیشیان بوونە بە وتەبێژی مالیکی و عەبادی و حەشدی شەعبی و شیوەن بۆ نەمر باقر نەمر دەگێرن !

یەک خانەوادەی شەهیدانی ۱۷ی شوباتمان نەبینی گۆڕان یان کۆمەڵ پۆستێکیان پێ بدات یان کەسێکیان دابمەزرێنرێت بە پلەیەکی کەمێک شایشتە یان سەردان و دڵنەواییەکیان کردبن !

________ 

دوای ئەوە دوبارە گۆڕان و چەند لایەنێکی تر لەکاتی هێرشەکانی داعش ، لەسەر بەرزکردنەوەی نرخی بەنزین تەنها بە ۱٠٠ دینار دیسانەوە لێرە و لەوێ دەستیان بە خولێکی تری خۆپیشاندان کردەوە و چەند ئۆتۆمۆبیلێکی کۆنە ( کە پارەی فرۆشتنیان بۆیان واصل کرابوو ) بۆ فریودانی خەڵک ، سوتێنران ، بەلام شکور بۆ خوا لەم هەوڵەشیاندا شکستیان هێنا و نەیانتوانی کەس فریوو بدەن تەنها کەمینەیەک نەبێ، هەر لەو کات و ساتەدا جارێکی تر لە سید صادق دەست بە خۆپیشاندان کرایەوە ، هۆکارەکەش ئەوەبوو کە نایانەوێت بچنە سەر هەڵەبجە کە تازە ببوو بە پارێزگا.

______

خولێکی تری خۆپیشاندان لە مانگی ئابی ساڵی رابردوو(۲٠۱٥) لەلایەن بزوتنەوەی گۆڕان دەستی پێ کردەوە لەسەر بابەتی سەرۆکایەتی هەرێم ، دیسانەوە جگە لەوەی کە خۆپیشاندانەکە سیاسی بوو ، بە ئاراستەی سوتانی بارەگاکانی پارتی بردران و روداوی نەخوازراوی لێ کەوتەوە . 

______

پرسیارەکە لێرەدایە  ....... 

بۆ ئێستا خەلک خۆپیشاندان ناکات ؟

لەکاتێکدا خەڵک چەند مانگێکە گیرفانی بەتاڵە ، بازار و کارو کاسبی نەماوە ، کارەبا کەمە ، خزمەتگوزاریەکانی وەک تەندروستی و شارەوانی و زۆر بواری تر روی لەکەمی کردوە ، هەندێک لە بەرژەوەندخواز و نابەرپرسیش لەسەر دزی و گەندەلی بەدەوامن ....... هتد ، کەچی خەلک ئامادە نیە بچێتە سەر شەقام و خۆپیشاندان بکات بۆ دروستکردنی گوشار لەسەر حکومەت !

هۆکارەکەی ئەوەیە ((کە خەڵک لە رقی بزوتنەوەی گۆڕان ئامادە نیە بچێتە سەر شەقام بۆ داواکردنی مافەکانی)) ، بزوتنەوەی گۆڕان خۆپیشاندانی سوک کرد ، بە ئاراستەی تێکدان و ئاژاوە و بارەگا سوتاندن و روخاندنی ئەوەی هەیە دەیبات ، منداڵی تێدا بەکاردێنێت و بە کوشتیان دەدات ، بەروبومی خۆپیشاندانەکانی پێشوی بۆ دەستکەوتی خۆی بەکارهێنا و هەرزەکار پێی سەرکەوتن ، راوێژکاری پێ دادەمەزرێنن  و وەزیر و پەڕلەمنتاری بێ ئەزمونی لێ بەرهەم هێنا ، بەلێ خەڵک ئامادەنیە بچێتە ناو خۆپیشاندانێک گۆڕان دەستکەوتەکانی بچنێتەوە و قوربەسەریش بۆ بەشداربوانی بمێنێتەوە ، ئەگیانا قەیرانەکانی ئێستا زۆر قوڵتر و زۆرترن لەوانەی رابردوو .

نهێنی بێدەنگ بونی خەلک لەم قەیرانانەی ئێستا لەوەدایە !