ده‌بووایه‌ عه‌لی باپیر وه‌ك دۆستێكی خوا كه‌ ناوه‌ ناوه‌ یه‌كتری ده‌بینن له‌ترسی خوا ئه‌و راستییه‌شی گوتبا كه‌ هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر باره‌گاكانی پارتی دۆخه‌كه‌یان زیاتر ئاڵۆز كرد

image

له‌ كه‌ناڵی رووداو عه‌لی باپیر چی گوت؟

 سووره‌ مه‌رگه‌یی ؛

عه‌لی باپیر وه‌ك یه‌ك شوختی له‌وه‌ی ده‌ست تیكه‌ڵ كردن له‌گه‌ڵ رژێمی به‌عس و فایلداری پێوه‌ نه‌بێ، له‌ كه‌ناڵی رووداو و له‌ به‌رنامه‌ی هیوا جه‌مال به‌ راست و چه‌پدا دابوویه‌ به‌رێ، ئه‌وه‌ی زۆر سه‌نجی راكێشام ئه‌وه‌ بوو كه‌ گوتی: پارتی باودۆخه‌كه‌ی خراپ كردووه‌ و ده‌بێ ئه‌ویش چاكی بكاته‌وه‌، بۆ سه‌لماندنی راستی قسه‌كه‌یی و خۆ دزینه‌وه‌ له‌ راستییه‌كان، ئه‌و قسه‌یه‌ی كاك نێچیرڤان بارزانی به‌ نموونه‌ هینایه‌وه‌، كه‌ له‌ ده‌ركردنی یوسف محه‌مه‌د گوتی: له‌ نێوان خراپ و خراپتر، خراپمان هه‌ڵبژارد، له‌وه‌شدا پارتی شتێكی چاكی كرد كه‌ خراپه‌كه‌ی هه‌ڵبژارد و خراپتره‌كه‌ی هه‌ڵنه‌بژارد، به‌ڵام ده‌بووایه‌ عه‌لی باپیر وه‌ك دۆستێكی خوا كه‌ ناوه‌ ناوه‌ یه‌كتری ده‌بینن، ئه‌و راستییه‌شی گوتبا كه‌ ئه‌وان واتا خۆیی و نه‌وشیروانی هاوده‌می پارتیان خسته‌ دووڕیانی هه‌ڵبژادنی خراپ و خراپتر، پارتیش له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و هه‌ستیاری قۆناغه‌كه‌ خراپه‌كه‌ی هه‌ڵبژارد، ده‌بوایه‌ عه‌لی باپیر له‌ترسی خوا ئه‌و راستییه‌شی گوتبا كه‌ هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر باره‌گاكانی پارتی دۆخه‌كه‌یان زیاتر ئاڵۆز كرد و ئه‌وه‌ی پارتی كردی به‌رگری كردن بوو له‌ خۆی، ئایا جه‌نابی مه‌لا عه‌لی ده‌بێ له‌وه‌ نه‌ترسێ كه‌ له‌ دیداری ئه‌مجاره‌ی خوای گه‌ره‌دا، خوا ئه‌و ناڕاستیانه‌ی له‌ روو بداته‌وه‌؟