یەکەم سەرکردەى کورد بە ئاشکرا داواى دابه‌ش بوونی عێراق دەکات

image

نه‌ زهه‌ت حالی - ئەندامی ئه‌نجو مه‌نی سه‌رکردایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان ، لە تۆرى کۆمەلایەتى فەیسبووک بە شیوەرى خوارەوە داواى دابەش بوونى عیراق دەکات .

با پێکه‌وه‌ هه‌وڵی دابه‌ش بوونی عێراق بده‌ین

نه‌زهه‌ت حالی

عێڕاق دەمێکە به‌ کرده‌ی دابه‌ش بووه‌ و نه‌وه‌ک ئێستا هه‌وڵی دابه‌ش کردنی بدرێت ، لەبەرئەوە کاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ هه‌ر سێ ناوچه‌ی کوردستان ، ناوچه‌ی عه‌ره‌بی سونه‌نشین و عه‌ره‌بی شیعه‌نشین یا خود کوردستان و سونه‌ستان و شیعه‌ستان به‌ دوای ناوی ته‌واوی ده‌وڵه‌تی ئایندەی خۆیان دا بگه‌ڕێن و چۆنیەتی جۆری حوکمڕانی داهاتووی خۆیان ده‌ستنیشان بکه‌ن .

ئێمه‌ی کوردیش هەرگیز نابێت ترسمان هەبێت که‌ خه‌ڵکی تر پێمان بڵێن که‌ ئه‌وان بوون به‌ هۆکاری دابه‌شبوون و پارچه‌ پارچه‌ بوونی عێراقێکی له‌به‌ریه‌ک هه‌ڵوه‌شاوی شکستخواردوو ، چونکه‌ هه‌ر که‌سێک و هەر لایه‌نێک ببێته‌ هۆکاری دابه‌ش بوونی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ ده‌ستکرده‌ به‌ ته‌واوی، ناوی لە مێژوودا به‌ باشی دەنوسرێتەوە و خێری گه‌وره‌شی لای خودا بۆ ئه‌ژمار ده‌کرێت. به‌ واتایه‌کی دیکه‌ مانه‌وه‌ی عێڕاق به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا ، واته‌ بەردەوامیدان بە خوێن ڕشتنی زیاتر ، تیرۆری زیاتر ، وێرانی و گه‌نده‌ڵی زیاتر و هه‌ژاری وماڵوێرانی زیاتر بۆ گه‌لانی عێراق، هه‌ر که‌س و لایه‌نێکیش ببێته‌ هۆکاری دوا که‌وتنی دابه‌ش بوونی کۆتایی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ شکستخواردووه‌ به‌شداره‌ له‌و تاوانانه‌ی که‌ دژ به‌ خه‌لکی عێڕاق به‌ هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی ده‌کرێت و له‌و نه‌هامه‌تیانه‌ی که رووبه‌ڕویان ده‌بێته‌وه‌. بۆیه‌ با هه‌موومان پێکه‌وه‌ هه‌وڵی دابه‌ش بونی کۆتایی عێڕاق و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردستانی باشور بده‌ین.