عه‌لی باپیر پێشتر دوو جار داوای کوبونه‌وه‌ی تایبه‌ت و دوو قولی له‌گه‌ل پارتی کردوه‌

image

عه‌لی باپیر بۆ کوبونه‌وه‌که‌ی ره‌دکرده‌وه‌؟!

سيامند سيلكى ؛

عه‌لی باپیرو جه‌ماعه‌ته‌که‌ی ده‌لێن چونکه‌ پێشتر زه‌مینه‌ی بۆ ساز نه‌کراوه‌ ئاماده‌ی کوبونه‌وه‌ی بارزانی و لایه‌نه‌کان نابین ! 

ئه‌م پاساوه‌ی عه‌لی باپیر بۆ به‌شدارنه‌بوون له‌کوبونه‌وه‌که‌ هیچ ئه‌سل و ئه‌ساسێکی بوی نیه‌ ، ئه‌گه‌ر عه‌لی باپیر پێی وایه‌ زه‌مینه‌ی بۆ سازنه‌کراوه‌ بۆ پێشتر دوو جار داوای کوبونه‌وه‌ی تایبه‌ت و دوو قولی له‌گه‌ل پارتی کردوه‌ ؟! ئایا کوبونه‌وه‌ی دوو قولی و تایبه‌ت و دوور له‌چاوی کامیراکانی له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌لکدایه‌ یان کوبونه‌وه‌یه‌ک که‌ هه‌موو هێزه‌کان به‌شدارن ؟! عه‌لی باپیر دوو جار داوای کوبونه‌وه‌ی تایبه‌ت و نهێنی له‌گه‌ل پارتی کردوه‌ و مه‌به‌ستی ئه‌وه‌بووه‌ هه‌ندێ ده‌سکه‌وتی حزبی به‌ده‌ست بێنێت ،به‌لام پارتی پێی وابوه‌ ده‌بێت کوبونه‌وه‌کان گشتگیرو هه‌مه‌لایه‌نه‌ بن و له‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا بن ، بویه‌ کوبونه‌وه‌ی تایبه‌تی له‌گه‌ل باپیر ره‌دکردوته‌وه‌و ئاماده‌نه‌بوه‌ به‌نهێنی له‌گه‌لیدا کو ببێته‌وه‌ . 

ئه‌مروش که‌ عه‌لی باپیر ئاماده‌نیه‌ به‌شداری کوبونه‌وه‌ی فراوانی لایه‌نه‌کان بکات ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ که‌پێشتر پارتی ئاماده‌ نه‌بوو دوو لایه‌نه‌ کوبونه‌وه‌ی تایبه‌ت له‌گه‌لی بکات .که‌چی باپیر که‌ ئیدعای ئه‌وه‌ ده‌کات که‌خودای له‌خه‌ودا بینیوه‌ ده‌لێ: پێشتر زه‌مینه‌ بو کوبونه‌وه‌ سازنه‌کراوه‌ بویه‌ به‌شدار نابین ! به‌لێ ئه‌مه‌یه‌ منافق ،ئه‌مه‌یه‌ به‌کار هێنانی دین بو ده‌سکه‌وتی حزبی ،ئه‌مه‌یه‌ یاریکردن به‌ئه‌قل و سوزی خه‌لک .