گرنگه‌... بیخوێنه‌وه‌ و بیزانه‌ نەوشیروان موستەفا چ گورگیکە لە پیستى مەر

image

بلند شوانى ؛

 

 پارادۆكسه‌كانی (تناقض)ـه‌كانی تێكده‌ری گشتی 

تێكده‌ری گشتی شه‌و و ڕۆژ پرسیاری نامه‌شروع سه‌باره‌ت به‌ هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه‌ كه‌سییه‌كان ده‌كات. 

 

هه‌ڵگه‌وجاوه‌ گه‌مژه‌كانیش وه‌كو توتی (ببغاء) له‌دوایه‌وه‌ ده‌یڵێنه‌وه‌ و ده‌هۆڵی ئه‌وه‌ش ده‌كوتن كه‌ گوایه‌ (تێكده‌ری گشتی) كه‌سێكی خاكی و ساده‌ و ده‌ستپاكه‌ و به‌ (ماهاتما غاندی) ناوی ده‌به‌ن كه‌ سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌ی ته‌نها دوو بزن بوو.

 

ئێمه‌ لێره‌دا پرسیار له‌ هه‌ڵگه‌وجاوه‌كان ده‌كه‌ین، ئایه‌ ده‌زانن تێكده‌ری گشتی ‌(غاندییه‌ ساخته‌چییه‌كه‌تان) چیكردوه‌ و خاوه‌نی چییه‌ و خه‌ریكی چییه‌‌؟

 

١- غاندییه‌ ساخته‌چییه‌كه‌ی ئێوه‌ خاوه‌نی (گرده‌كه‌ی زه‌رگه‌ته)‌یه‌ كه‌ مه‌ساحه‌كه‌ی ٣٠٠۰۰۰ مه‌تر چوارگۆشه‌یه‌، ئێستا نرخی یه‌ك مه‌ترێكی ٥٠٠ دۆلاره‌. 

 

٢- غاندییه‌ ساخته‌چییه‌كه‌ی ئێوه‌ خاوه‌نی (كارگه‌ی چیمه‌نتۆی بازیان و گوندی كانی شایه‌)یه‌، ئێستا‌ نرخه‌كه‌ی به‌ ٦ ملیار دۆلار مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت.

 

٣- غاندییه‌ ساخته‌چییه‌كه‌ی ئێوه‌ خاوه‌نی ته‌له‌فیزۆنی كه‌ی ئێن ئێن و نالیا و باقی ڕاگه‌یاندنه‌ چه‌واشه‌كاره‌كانه‌. 

 

٤- غاندییه‌ ساخته‌چییه‌كه‌ی ئێوه‌ ماوه‌ی چوار ساڵه‌ داهاتی مه‌رزی باشماخ ده‌كاته‌ ناو گیرفانی خۆیه‌وه‌. 

 

٥- غاندییه‌ ساخته‌چییه‌كه‌ی ئێوه‌ خاوه‌نی چه‌ندین پاڵاوگه‌ی نه‌وته‌ له‌ سلێمانی و ده‌وروبه‌ری.

 

٦- غاندییه‌ ساخته‌چییه‌كه‌ی ئێوه‌ خاوه‌نی پێنچ ڤێلایه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی كوردستان دوو ڤیلا له‌ هۆڵه‌ندا- ڕۆتردام (Hillegersberg)، ڤیلایه‌ك له‌ ئه‌ڵمانیا (Buhlertal)، و ڤیلایه‌ك له‌ ئیمارات- دوبه‌ی نزیك (المرابع العربية)، ڤیلایه‌ك له‌ ئه‌مریكا-‌ ڤیرجینیا ‌(Fairfax). 

 

٧- غاندییه‌ ساخته‌چییه‌كه‌ی ئێوه‌ خاوه‌نی بازاڕی میترۆیه‌ له‌ سلێمانی. 

 

٨- ئه‌مه‌ی كه‌ له‌سه‌روه‌ باسمان كردوه‌ ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ دزی و فزی و موڵك ماڵه‌ی تێكده‌ری گشتییه‌ كه‌ ئێمه‌ ده‌زانین، ئه‌ی ئه‌وه‌ی ئێمه‌ نایزانین؟

 

لێره‌دا چه‌ند پرسیارێكی دیكه‌ له‌ هه‌ڵگه‌وجاوه‌كان ده‌كه‌ین:

 

١) ئایه‌ ده‌بێت محمود ڕه‌زای ئامۆزای و محمد توفیق ڕه‌حیمی زاوای و باقی خزم و كه‌سه‌كانیان چی موڵك و ماڵ و سه‌روه‌ت و سامان و دزی و فزییه‌كیان هه‌بێت؟

 

٢) ئایه‌ ئێوه‌ی هه‌ڵگه‌وجاو بۆ له‌ تێكده‌ری گشتی ناپرسن بۆچی ده‌ستێك جلی جوان له‌به‌ر ناكات؟ ئایه‌ پاره‌ی نییه‌؟ یان به‌و جله‌ ناشرین و شڕانه‌ی ئێوه‌ی گه‌وجاندوه‌ بۆئه‌وه‌ی به‌ كه‌سێكی ساده‌ و خاكی بزانن. 

 

٣) ئایه‌ بۆناپرسن له‌ غاندییه‌ ساخته‌چییه‌كه‌تان بۆچی به‌ناوی دژایه‌تی حوكمی بنه‌ماڵه‌وه‌ منداڵی فه‌قیر به‌كوشت ئه‌دات له‌هه‌مانكاتدا خۆی بۆ چاره‌سه‌ر سه‌فه‌ر ده‌كات بۆ (شانشیتی به‌ریتانیا) كه‌ شاژنه‌كه‌ی (ئه‌لیزابێسی دوه‌م) ٦٣ ساڵه‌ حوكمی به‌ریتانیا ده‌كات و به‌جۆرێك ته‌قدیس كراوه‌ كه‌ سه‌رۆك وه‌زیران بۆی نییه‌ ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵ بكات، ته‌نانه‌ت پاسه‌پۆرتی نییه‌ و ده‌توانێت بۆ هه‌موو وڵاتێك سه‌فه‌ر بكات و مۆڵه‌تی شۆفێریشی نییه‌ و ده‌توانێت سه‌یاره‌ لێبخوڕێت له‌ زۆر وڵات. 

 

٤) ئایه‌ بۆناپرسن له‌ تێكده‌ری گشتی كه‌ سه‌ر زمان و بن زمانی ته‌خوین و ته‌شهیر و تاوانباركردنی ڕكابه‌ره‌كانێتی گوایه‌ ئینتیمایان بۆ نیشتیمان نییه‌، به‌ڵام خۆی بێزی نایات لای دكتۆره‌كانی كوردستان چاره‌سه‌ری خۆی بكات؟

 

له‌ كۆتاییدا ده‌ڵێم: سڵاوو له‌ عه‌قڵتان هه‌ڵگه‌وجاو و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاو و سه‌رلێشێواوانی تێكده‌ری گشتی.