بۆ شاناز ئیبراھیم ئەحمەد... فەرموو بڕیار بدە

image

ئیبراھیم عەباس ؛

یەکێکی تر لە وتارە گاڵتەجارییەکانی شاناز ئیبراھیم ئەحمەد نووسیوویەتی، ئەو وتارەیە کە دوای کۆبوونەوەکەی بارزانی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کرا. ئەو خاتوونە کە ھەموو ژیانی لە لەندەن بەسەر بردووە و کاتژمێرێک لەگەڵ ژان و ئازارەکانی خەڵکی کوردستان و ئەو ھەموو نەھامەتیە زۆرانەدا نەژیاوە کە دوچاری خەڵکی کوردستان بوون، بەڵام چونکە شاناز و ئەوانەی لەگەڵ ئەو لەسەنگەری فیتنە و ئاژاوە و دووبەرەکیدان، کاریان ختوکەدان و جوڵاندنی ھەستی خەڵکی سادەیە، دێت بە بازادان بەو ھەموو راستیانەی خۆی دەسەڵاتی بەسەردا دەشکێن (بەتایبەت کە نیوەی داھاتی کوردستانتان لەبەردەستە) و لەو ھەموو بەھەدردانەی لە پارەی ئەم میللەتە دەیکات، ھێرش دەکاتە سەر سەرۆکی ھەرێمی کوردستان.

ئەو دیموکراسی و عەدالەت و دەسکراوەی و پەرۆشیەی لە وتارەکەتدا دەرتبڕیووە، فەرموو لای خۆت و لە ئیدارەی سەوز جێبەجێ بکە.

 تۆ کە مرۆڤێکی ھیچ کەفائەتێکت نییە تەنھا ئەوە نەبێت کە کچی ئیبراھیم ئەحمەد و خوشکی ھێرۆخان و ژنخوشکی بەرێز مام جەلالیت، بێ ئەوەی ھیچ کارێکت کردبێت نیوەی سەروەت و داھاتی نەوت و غاز، گومرگ و داھاتی شارەوانییەکان وەبەرھێنان و تەنانەت غراماتی کامیراکانی ھاتوچۆشتان لەبەردەستە، لەجیاتی ئەو تەخشان و پەخشانەی بۆ کرینی وەلائی کادرەکانی یەکێتی بۆ بەرژەوەندی باڵەکەتان دەیکەن و لەجیاتی ئەو ھەموو پارە زەبەلاحەی دەیدەن بە کەناڵی کوردسات و شوینەکانی تر، فەرموو مووچەی فەرمانبەرانی ژێر دەسەڵاتی خۆتان بدەن.

 یان بەو پارەیە کە نیوەی داھاتی کوردستانە دەستبکە بەخزمەتکردنی ئەو ناوچانەی ئێوە تێدا دەسەڵاتی رەھان، ئاورێک لەو ناوچانە بدنەوە کە نەوت و سەروەتەکەی بۆ خۆت و باڵە دەسترۆیشتوەکەتان دەڕوات، ئێوەش وەکو پارەی غەنیمە دەستبڵاوی تێدا دەکەن.

دانیشت لەسەر مێزو کورسییەک و ختوکەدانی خەڵکی سادە، بە وتاری فریودەرانە کۆتایان ھاتووە و لەراستیشدا شاناز ئاخر کەسە مافی ئەو رایانەی ھەبێت، چونکەئەو خاتوونە ھێندەی خەریکی لە خشتە بردنی خەڵکە، ئەگەر نیو ھێندە خەریکی کار بوایە، لانی کەم نیوەی خەڵکی کوردستان ژیانیان لەو خەیاڵپڵاویەدا دەبوو کە شاناز لە وتارەکانی بۆیان دەھۆنێتەوە.