جعفرئێمینکی ؛ دادپەروەری لەوەدانیە موچەی کەم دەرامەتەکان (500) پێنج سەد هەزار دینار بەرەو خوارەوە کەم بکرێتەوە

image

 ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر قه‌یرانی دارایی له‌ هه‌رێمى كوردستان و چۆنیه‌تى چاره‌سه‌ركردنی

خشتەی تازەی موچە لەسەر بنەمایەکی تصاعودی گشتگیر داندراوە کە ئەمەش ئاراستەیەکی تەندروستە و پێویستە پەلە بکرێت بۆ ئەوەی کەرتی تایبەتیش بەرپرسیاریەتی نیشتمانی خۆیان هەڵبگرن و تەنیا موچەخۆران نەکەونە ژێر باری ئەم قەیرانە.

ئەوانەی لە کەرتی تایبەت زیاتر لە (20) ساڵە دەولەمەند بوونە کاتی ئەوە هاتووە ئەوانیش بە ئەرکی سەر شانی خۆیان هەڵسن رێژەیەکی دیار لە قازانجیان وەک باجی ڕاستەوخۆ پێشکەشی خەزینەی حکومەت بکەن.

دەکرێت دەستکاری نرخی زۆری کەل و پەل و خزمەتگوزاری نەکرێت بەلام بەرێگای دانانی باج لەسەر بەکارهێندراوەکان کە لە دونیا ژێدەرەکی بەهێزە بۆ پەیداکردنی داهات کە مانگانە دەستکەوتێکی باش بۆ خەزینە دەگەرێنێتەوە.

دادپەروەری لەوەدانیە موچەی کەم دەرامەتەکان (500) پێنج سەد هەزار دینار بەرەو خوارەوە کەم بکرێتەوە  پێویستە پەلە بکرێت ئەم برگەیە لە خشتەی نوێی پاشەکەوت کردنی موچە ڕاست بکرێتەوە بەڵکو دادپەروەری لەوەدا خۆی دەبینێتەوە باج بەرێژەیەکی باش لەسەر (جگەرە، چێشتخانە گەشتیاریەکان و هتد..) دابندرێت هەتا لەڕوی معنەویشەوە پێویستە دەستکاری موچەی کەمئەندامان و خانەوادەی شەهیدان نەکرێت، لە بری ئەوان داوا لە کۆمپانیاکانی پەیوەندی بکرێت ئەم رێژەیە پر بکەنەوە بە دانی رێژەی (80%) ی قازانجەکانیان بە خەزینەی حکومەت تا کۆتایی هاتنی ئەم قەیرانە.

 

پێویستە چاوپێ خشاندنەوە بکرێت بە موچەی پزیشک وپەرستیار و کارمەندانی تەندروستی رێژەی پاشەکەوت کردنیان ڕاست بکرێتەوە چونکە زۆربەی ئەوانیش هاوشێوەی پێشمەرگە لە سەنگەر دان.

دەبێت ئیمتیازێکی مەعنەوەی بە مامۆستایان بدرێت ئەویش لە کاتی ئاسایی بوونەوەی باری دارایی لە گەرانەوەی پاشەکەوت ئەولەویەتیان پێ بدرێت

پەلە بکرێت لە دارشتن و جێبەجێکردنی خالەکانی چاکسازی و زیادکردنی داهات لەوانە پەیرەو کردنی سیستەمێکی باجی مۆدیًَرن و دادپەروەر بەلام ئەوەی زۆر گرنگە پەلە بکرێت لە چاکسازی کارگێری بۆ ئەوەی ببێتە بنەما بۆ چاکسازی دارایی بۆ ئەوەی جارێکی تر توشی قەیرانی دارایی نەبینەوە.

 

ئەم فەرمانگانەی سیفەتی کارەکانیان لە یەکتر نزیکە یەک بخرێن و ژمارەی وەزارەتەکان کەم بکرێنەوە و پلە تایبەتەکان و بەرێوەبەرەگشتیەکان لە چوار ساڵ زیاتر لە شوێنی خۆیان نەمێنن و سیستەمی خانەنشینی هەموار بکرێتەوە.

ئەوەی گرنگە لەم قۆناغە دا متمانەی نێوان خەلک و حکومەت پتەوبکرێت ببێتە بنەما بۆ ئەوەی حوکومەت بتوانێت باشتر لە جاران کارگێری قەیرانی دارایی بکات و چاکسازیەکی درێژخایەن لە بوارەکانی کارگێری و دارایی بکات بۆ ئەوەی خەڵکیش بتوانێت لە جاران باشتر پشتیوانی لە هەنگاوەکانی حکومەت بکەن.

ئەم قەیرانە داراییە دەرفەتێکە بۆ ئەوەی زەمینە سازیەکی باشتر لە جاران بۆ پرۆسەی سیاسی بدۆزینەوە و گرفتەکان بە روحیەتێکی نیشتمانی چارەسەر بکەین وە تەوافق و سازان بگەرێتەوە بۆ دۆخی جاران بۆ ئەوەی بە روحیەتی یەک تیمی کار بکەین.

ئایا هەموو ئەوکارانە بە ئێمە دەکرێت لە وەلامدا دەلێین بەڵی 

هەنگاوی یەکەمی گرنگ لە پرۆسەی پاشەکەوتکردن دەستی پێکرد کە پێوستی بە بەدواداچونی ورد و راستکردنەوە و چاودێری هەیە.

دەبێت بەردەوام بین و پاشگەز نەبینەوە دوو دلیش نەبین لە هەموو ئەو کۆسپانەی دەکەونە رێگا لە پەیرەوکردنی پرۆسەی تەقەشوف و چاکسازی وە بەشێوازێکی مەدەنی و زانستی و بەیەکگرتوویی روبەرویان ببینەوە پێمان وایە دوای چەند مانگێکی تر رەوشێکی تری ئابوری و دارایی سیاسی دێتە پێش باشتر و روناکتر لە جاران.

ناکرێت لە ترسی سایتە کۆمەلایەتیەکان و هەرەشەی خەلکانێکی تورە بەرەی چاکسازی هەلبوەشێندرێتەوە وە ئەوەی گرنگە لەم قۆناغە دا پەرلەمان و حکومەت و هێزە سیاسیەکان یەک هەلوێست بن و شەقامی هەرێمی کوردستان پێوستی بە پەیامێکی بە پەلەی ئیجابی هەیە  با ئەم پەیامە لەبەر هەر هۆیەک بێت دوانەکەوێت، ئەوە چەند ساڵە ئێمە باسی چاکسازی دەکەین ئێستا پێوستی بە یەک ریزی و یەک هەلوێستی هەیە لە سەر رێگاى چاکسازى با حسێن لە کەربەلا بەتەنیا جێنەهێلین.

جعفر ابراهیم ئێمینکی

جێگری سەرۆکی پەرلەکانی کوردستان- عیراق

8_2_2016